مووچه‌خۆرانی هه‌رێم زیاتر له 80 رۆژه لەچاوهڕوانی مووچه‌دان
کوردستان 11:25 AM - 2025-07-21
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
هه‌رچه‌نده دابه‌شنه‌كردنی مووچه له هه‌رێمی كوردستان 80 رۆژی تێپه‌ڕاندووه، به‌ڵام هێشتا هیچ واده‌یه‌ك بۆ ناردنی مووچه له‌به‌غداوه دیارینەکراوە، مووچه‌خۆرانیش چاوه‌ڕوانی ئەنجامی لێكتێگه‌یشتنه نوێیەكه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدان، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی-ش ده‌ڵێت:" به‌پێی وته‌ی وه‌زیری دارایی عیراق، ناردنی مووچه‌ی مانگی ئایار بۆ هه‌رێم به‌نده به ناردنی داهاتی نانه‌وتی و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌رێی كۆمپانیای سۆمۆوه".
ناردنی مووچە بەندە بەهەناردەی نەوتی هەرێم-ەوە
د. نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی عیراق رایگه‌یاند:"له‌كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌گه‌ڵ ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عیراق، ئاماژه‌ی بەوەکرد، ناردنی مووچه‌ی مانگی ئایار بۆ هه‌رێم به‌نده به ناردنی داهاتی نانه‌وتی و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌رێی كۆمپانیای سۆمۆوه".
"وه‌زیری دارایی عیراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پابه‌ندین به‌بڕیاره‌كانی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و هه‌ركاتێك هه‌رێم داهاتی نانه‌وتی مانگی ئایاری نارد، كه 120 ملیار دیناره و هه‌نارده‌ی نه‌وتی له رێگه‌ی سۆمۆوه ده‌ستپێكرده‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی مووچه ده‌نێرێت" د.نه‌رمین واده‌ڵێت.
گرنگە حکومەتی هەرێم پابەندبێت بەڕێککەوتنەکەوە
هاوكات عه‌توان عه‌توانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ریگه‌یاند:" وه‌زیری دارایی رایگه‌یاندووه، هه‌ركاتێك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنه‌كه‌ی جێبه‌جێكرد، ئێمه‌ش مووچه بۆ هه‌رێم ده‌نێرین و پابه‌ندین به‌رێككه‌وتنی هه‌ردوو حكومه‌ت".
راشیگه‌یاند:" گرنگه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندبێت به رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عیراق و ده‌ستبكاته‌وه به‌هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌رێگه‌ی سۆمۆوه، به‌وته‌ی وه‌زیری دارایی‌ش بێت هه‌ركاتێك هه‌رێم هه‌نارده‌ی نه‌وتی ده‌ستپێكرده‌وه، مووچه بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت".
نەناردنی مووچەی هەرێم دژی بڕیاری دادگای فیدراڵییە
د.بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ PUKMEDIA وتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیاتر له 80 رۆژه مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام نابێت له‌وه زیاتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێت، هەربۆیە داوامان له سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر پرسی نه‌ناردنی مووچه بۆ هه‌رێم هه‌بێت".
"نه‌ناردنی مووچه بۆ هه‌رێم دژی بڕیاری دادگای فیداڵییه و پێویسته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵوێستی هه‌بێت و ئه‌و پێشێلكارییه رابگرێت، هه‌رچه‌نده ده‌زانین كه هه‌ردوو حكومه‌ت كه‌مته‌رخه‌من له رێككه‌وتنی نێوانیان، به‌ڵام ناكرێت مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم تێكه‌ڵ به سیاسه‌تیان بێت و مووچه رابگیرێت"، بڕیار ره‌شید واده‌ڵێت.
رۆژی 13ی5ی2025، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم، لیستی مووچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی بڵاوكردهوهو به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ش له‌ماوه‌ی چوار رۆژدا سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران مووچه‌یان وه‌رگرت، به‌ڵام له‌و واده‌یه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ 21ی7ی2025، مووچه‌خۆرانی هه‌رێم هیچ مووچه‌یه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه، له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی دارایی عیراق چه‌ند رۆژێكه ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تهمموز له‌عیراق كردووه، به‌ڵام مووچه‌خۆرانی هه‌رێم هێشتا مووچه‌ی مانگی ئایاریان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانیش زیاتر له 15 رۆژ له‌هه‌رێمی كوردستان دواكه‌وت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

