جێگری سەرۆکی هەرێم: پێویستە چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکرێت
کوردستان 07:05 PM - 2025-07-21
نوسینگەی راگەیاندنی شێخ جەعفەر شیخ مستەفا
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و ستیڤن بیتنەر
ئەمڕۆ دووشەممە 21ی7ی2025 شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیڤن بیتنەر کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکان و بارودۆخی سیاسیی و ئەمنی ناوچەکە، پڕۆسەی چاکسازیی و ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە، چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی عیراق و هەرێم، باسیان لێوەکرا.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا هەردوولا جەختیان لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها هاوڕابوون کە دەبێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای گفتووگۆ و لێکتێگەیشتن لە چوارچێوەی دەستوور چارەسەر بکرێن.
لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا جێگری سەرۆکی هەرێم، تیشکی خستەسەر مەترسییەکانی داعش لە ناوچەکەدا و جەختی لە گرنگی هەماهەنگیی زیاتری نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق و هێزی هاوپەیمانان کردەوە، لەپێناو پاراستن و سەقامگیری ئاسایشی ناوچەکە.
هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی دۆخی سوریا و کێشە و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تەوەرێکی دیکەی گفتووگۆکان بوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

