وەزارەتی دارایی عیراق: دەستمان بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایار کرد
کوردستان 12:37 PM - 2025-07-22
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
ئەمرۆ22ی7ی2025، وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی پێنجی رەوانەی هەرێمی
کوردستان کرد و رایگەیاند:" پابەند دەبێت بە پابەندییە دەستووری و
یاساییەکان".
وەزارەتی دارایی عیراق لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:"
وەزارەتی دارایی عیراق دەستی بە ناردنی پارەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم
کردووە، دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم پابەند بوو بە رادەستکردنی نەوت بە کۆمپانیای
سۆمۆ و ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ خەزێنەی فیدڕاڵی".
وەزارەتی دارایی عیراق لە راگەیەندراوەکەیدا، ئاماژەی بەوەشکردووە:"
وەزارەت پابەند دەبێت بە پابەندییە دەستووری و یاساییەکان بەرامبەر بە حکومەتی
هەرێمی کوردستان تا ئەو کاتەی حکومەتی هەرێم پابەند جێبەجێکردنی یاسای بودجەی
فیدڕاڵی و بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی و
بریاری کۆتایی ئەنجومەنی وەزیران".
هەرێم زیاتر لەدوو ملیار دینار یەک هەزاری وەک داهاتی نانەوتی بۆ عیراق دەنێرێت
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەنووسراوێکدا کە ئیمزای وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی لەسەرەو ئاڕاستەی دارایی عیراق کراوە، 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا نێردراوە، لەو پارەیەش 6 ملیار و 110 ملیۆن دیناری 50 هەزارییە و 27 ملیار و 400 ملیۆن دیناری 25 هەزارییە و 53 ملیار و 340 ملیۆن دیناری 10 هەزارییە و 30 ملیار و 895 ملیۆن دیناری 5 هەزارییە، هاوکات 2 ملیار و 255 ملیۆن دیناری هەزارییە.
هاوکات، رۆژی 17ی7ی2025، ئهنجومهنی وهزیرانی عیراق، دهقی لێكتێگهیشتنی نێوان حكومهتی فیدراڵ و ههرێمی بڵاوكردهوه و بهپێی لێكتێگهیشتنهكه:" حكومهتی ههرێم 230 ههزار بهرمیلی رۆژانه له نهوتی بهرههمهاتوو له كێڵگه نهوتییهكانی ههرێم رادهستی كۆمپانیای بهبازاڕكردنی نهوت (سۆمۆ) دهكات و عیراقیش بۆ بهرههمهێنانی ههر بهرمیلێك 16 دۆلار دهداته حكومهتی ههرێم".
دوای ئەوەی حکومەتی فیدڕاڵی پارەی مانگی پێنجی رەوانەی هەرێم کرد، چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچە بڵاو بکاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

