خولی حەوتەمی پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب بەناوی سەرۆك مام جەلالەوە دەبێت
کوردستان 04:54 PM - 2025-07-25
PUKMEDIA
حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب
لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی بۆردی باڵای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی، بڕیاردراوە رۆژی 3ی 10ی 2025 كە هاوكاتە لەگەڵ رۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال، كارەكانی حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب دەست پێ بكات و بەكۆی دەنگیش ناونراوە خولی سەرۆك مام جەلال.
ئەمەش لە كاتێكدایە، دوێنێ 24ی 7ی 2025، حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەس و ژمارەیەك لە دەزگا و دامەزراوەكانی چاپ و سەرپەرشتیارانی پێشانگاكە لە سلێمانی كۆبوونەوە و نەخشەڕێگای ئامادەكارییەكانیان تەواوكرد و بڕیاریاندا خولی حەوتەمی پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب بەناوی سەرۆك مام جەلالەوە بێت.
هاوكات هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاریاندا، بۆردێكی هاوكاری و هەماهەنگی بۆ سەرپەرشتیكردنی پێشانگاكە دابمەزرێنن.
جێی ئاماژەیە تائێستا شەش پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب بەڕێوەچووە، كە دواترینیان شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بوو بۆ كتێب، كە لەلایەن 200 ناوەندی ناوخۆی و نێودەوڵەتییەوە 40 هەزار ناونیشان و 9 ملیۆن كتێب لەپێشانگاكەدا نمایشكران و نزیكەی چوار ملیۆن كتێب فرۆشران و نزیكەی نیو ملیۆن كەسیش سەردانی پێشانگاكەیان كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

