له‌هه‌رێم كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار دێت
کوردستان 09:14 AM - 2025-07-27
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
ئه‌مڕۆ 27ی7ی2025، چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ك مووچه‌ی مانگی ئایاری ئه‌مساڵ وه‌رده‌گرن و به‌مه‌ش كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه دێت و مووچه‌خۆرانیش چاوه‌ڕێی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانیان ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌زاره‌ته‌كانی (كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، رۆشنبیری و لاوان، كاره‌با، ئه‌وقاف، خوێندنی باڵا)، هه‌روه‌ها (سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه، پێشمه‌رگه/ دیوان/ لیواكان، یه‌كه‌ی 70 و 80، پۆلیسی دام و ده‌زگا نه‌وتییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایش، هێزی زێره‌ڤانی و بهرگرۆی فریاكه‌وتن) مووچه‌ی مانگی ئایاری ئه‌مساڵ وه‌رده‌گرن.
به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و یه‌كانه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27ی7ی2025 كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار له‌هه‌رێمی كوردستان دێت و مووچه‌خۆران چاوه‌ڕێی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران ده‌كه‌ن.
له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌غدا مووچه‌ی مانگی شه‌ش بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت
هاوكات پێشتر سروه محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKMEDIA ی رایگه‌یاندبوو:" له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی دارایی عیراق سه‌رقاڵی وردبینیكردنه له‌لیستی مووچه‌ی مانگی شه‌شی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان".
راشیگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌ك دروست نه‌بێت حكومه‌تی عیراق له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت".
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی 25ی 7ی 2025 دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری ده‌ستپێكردو به‌پێی خشتهكه، ئه‌مڕۆ (27 ی تهمووز 2025 ) كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه دێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، رۆژی 24ی 7ی 2025، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "بڕی (974,813,000,000 ) نۆ سه‌د و حه‌فتاو چوار ملیار‌و هه‌شت سه‌دو سیانزه ملیۆن دینار وه‌ك شایسته‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی ئایار خرایه سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له‌لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عیراق".
هه‌روه‌ها رۆژی 22ی7ی2025، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی(120،000،000،000) سه‌دو بیست ملیار دیناری وه‌ك داهاتی نانه‌وتی له به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدراڵی له داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی ئایاری ساڵی (2025)، به‌شێوه‌ی كاش خسته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ له‌لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

