قوباد تاڵەبانى: لەماوەى رابردوودا لەگەڵ عیراق هەنگاوى باشمان بۆ سەقامگیرى ناوە
کوردستان 07:17 PM - 2025-07-30
نووسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
وێنەیەکى کۆبوونەوەکە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە وەفدێکی باڵای سەربازی بەریتانیا
بە سەرۆکایەتی ئیدوارد ئاڵگرن، راوێژكارى باڵای وەزارەتی بهرگريى بهريتانیا بۆ
کاروباری رۆژههڵاتى ناوهڕاست و باكوورى ئەفریقا و پێکەوە تاوتوێی پەیوەندییەکانی
نێوان هەردوولا و دواین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی عیراق و ناوچەکەیان کرد.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەمە(30/7/2025) لە هەولێر بە ئامادەبوونی
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە بەڕێوەچوو، ئاڵوگۆڕی بیروڕاکرا لەبارەی دۆخی ئەمنی
عیراق و ناوچەکە، هەردوولا هاوڕابوون لە شەڕ و بارگرژییەکانی ماوەی رابردووی ناوچەکەدا سیاسەت و هەڵوێستی حکومەتی
فیدراڵی عێراق ئەرێنی بووە و جەختیشیان کردەوە پێویستە حکومەتی فیدراڵ لەسەر
ئەم سیاسەتە بەردەوام بێت و هەموو
لایەنەکانیش بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عیراق بە وریاییەوە مامەڵە بکەن.
سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکان و بە ئامانج گرتنی ژێرخانی ئابوری هەرێمی
کوردستانیش، جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا لەگەڵ ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا
هەنگاوی باش نراوە بە ئاراستەی سەقامگیری عیراق، بەڵام دووبارەبوونەوەی ئەمجۆرە هێرشانە
مەترسییە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عیراقیش و هیواشی خواست ئەنجامدەرانی
هێرشەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێن و رووبەڕووی سزای یاسایی بکرێنەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنییەتی بەهێزترکردنی هاوکاری و هەماهەنگی
نێوان هێزە ئەمنییەکانی کوردستان و عیراق لەگەڵ بەریتانیا کرا.
لەمبارەیەوە وەفدی سەربازی بەریتانیا
جەختیان کردەوە کە بەریتانیا وەک هاوبەش و هاوپەیمان لە هەرێمی کوردستان دەڕوانێت
و کار دەکەن بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان بە تایبەت لەڕووی راوێژی سەربازی و راهێنانی
زیاتر بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

