یەكەم سكاڵاكار لەسەر عەجاج بۆ PUKMEDIA دەدوێت
کوردستان 07:41 PM - 2025-07-31
PUKMEDIA
تاوانی ئەنفال
پاش ئەوەی نوسینگەی
خانمی یەكەمی عیراق بەهاوكاری نوسینگەی سەرۆككۆمار، دەستگیركردنی تاوانبارێكی شاڵاوەكانی
ئەنفالی بە ناوی "عەجاج ئەحمەد حەردان" راگەیاند، شایەتحاڵێكی تاوانەكانی
عەجاج، وەك یەكەم كەس لەڕێی PUKMEDIA وە رەزامەندی نیشاندا كە سكاڵا لەسەر تاوانبار تۆمار بكات.
دارا حەمە عەلی،
شایەتحاڵی تاوانەكانی عەجاج، لە زیندانی نوگرەسەلمان، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "عەجاج كە
سەرۆكی زیندانی نوگرەسەلمان بوو، تاوانی زۆری بەرامبەر بە كەسوكاری ئەنفالكراوان لە
زیندانەكە ئەنجامداوە و كاتی ئەوەیە نەوەی ئەنفالكراوان سكاڵای لەسەر تۆمار بكەن و
تاوانبار بەسزای خۆی بگەیەنن".
ئاماژەی
بەوەشکرد:"ئێمەی كورد هەرگیز بیرمان لە تۆڵەكردنەوە لە نەیارەكانمان نەكردووەتەوە،
بەڵام بە سكاڵاكانمان دەتوانین رووی رەشی ئەو تاوانبارە زیاتر دەربخەین، هاوكات
گرنگە لەڕێی سكاڵاكانمانەوە دەروازەیەكی نوێ بە دانپێدانانی ئەم تاوانبارە بەڕووی
تاوانبارانی دیكەدا بكەینەوە و روبەڕووی یاسایان بكەینەوە".
راشیگەیاند:
"عەجاج لە زیندانی نوگرەسەلمان زۆر دڵڕەقانە و بێویژدانانە ئازاری كەسوكارەكانمانی
دەدا، من شایەتحاڵی چەندین تاوانی ئەو تاوانبارەم كە هەرگیز دەستی لە ئازاردانی ژن
و منداڵانی ئەنفالكراوان نەدەپاراست، بۆیە وەك نەوەیەكی ئەنفال بە دەستگیركردنی خۆشحاڵم
و یەكەم كەس دەبم كە سكاڵای لەسەر تۆمار دەكەم".
تاوانبار
"عەجاج ئەحمەد حەردان" یەكێك بووە لە سەرپەرشتیارانی زیندانی نوگرە سەلمان
لە پارێزگای سەماوە لە باشوری عیراق و ئەمڕۆ 31ی 7ی 2025، هەواڵی دەستگیركردنی لەلایەن
نوسینگەی خانمی یەكەمی عیراقەوە راگەیەندرا و داوا لە زیندانیكراوان و كەسوكاری زیندانیكراوان
و بێسەرشوێنبووەكان كراوە پەیوەندیان پێوەبكەن بۆ تۆماركردنی سكاڵا دژی ئەو
تاوانبارە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

