کۆتایی بە چیرۆکی جەلادەکەی نوگرە سەلمان هات و خانمی یەکەم بانگەوازێکی بڵاوکردەوە
کوردستان 02:01 PM - 2025-08-01
نوسینگەى راگەیاندنى خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق
نوسینگەى خانمی یەكەمی عیراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: "داوا لەهەموو
زیندانیەکانی رابردوو، خێزانی قوربانیانی ئەنفال، کەسوکاری بێ سەروشوێنبوان دەکەم
سکاڵای یاسایی تۆمار بکەن و گەواهی بدەن تا دادپەروەری فەراهەم بێت و ئەم تاوانبارە
خوێنمژە لەسەر تاوانەکانی دەرهەق بەگەلەکەمان،
لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت".
لە راگەیەنراوەکەى نوسینگەى خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق، ئاماژە بەوەشکراوە: "هەمیشە پشتیوانی
کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانی ئەنفال بووم ، وەک بەڵێنم پێدان هەوڵی بەدیهێنانی
دادپەروەری بدەین هەرچەند بخایەنێت، لێپرسینەوە لەوانەش بکرێت کە دەستی چەپەڵیان بەخوێنی
ژنان و منداڵانی بێتاوانمان سوورە".
ئەوەش خراوەتەڕوو:"دواجار توانیمان
شوێنی عجاج ئەحمەد حەردان دیاری بکەین کە یەکێک بوو لەو جەلادە دڕندانەی زیندانی
نوگرە سەلمان لەقوڵایی بیابانی سەماوە لە پارێزگای موسەنا، دەستگیربکەین ئەو زیندانەی
هەزاران ژن و منداڵ و پیر تێیدا ئەشکەنجە دران و برسی کران و بە بێدەنگی خرانە ژێر
خاکەوە".
باسلەوەشکراوە : "عەجاج بە مامەڵەی
دڕندانە و دژ بە مرۆڤایەتی و ئەو ترس و تۆقاندنە ناسراوبوو کە لەگەڵ شەهیدانی ئەنفالکراو
بەکاری دەهێنا، وا لەدوای 37 ساڵ چیتر ئەم تاوانبارە ئازاد نییە و دەستبەسەرە".
هاوکات نوسینگەى خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق روونیشیکردەوە: "داوا لەهەموو
زیندانیەکانی رابردوو، خێزانی قوربانیانی ئەنفال، کەسوکاری بێ سەروشوێنبوان ئەکەم
سکاڵای یاسایی تۆمار بکەن و گەواهی بدەن تا دادپەروەری فەراهەم بێت و ئەم تاوانبارە
خوێنمژە لەسەر تاوانەکانی دەرهەق بەگەلەکەمان،
لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوێنێ دەستگیرکردنى ئەو تاوانبارە لە لایەن نوسینگەی خانمی یەكەمی عیراق بەهاوكاری نوسینگەی سەرۆككۆمار راگەیەنرا، کلیک لەم لینکە بکە بۆ خوێندنەوەى هەواڵەکە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

