قوباد تاڵەبانی: داكۆكیكردن لە ئێزدییەكان ئەركمانە
کوردستان 10:41 AM - 2025-08-03
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
مۆنیومێنتی ئێزدییەكان
لە یادی 11 ساڵەی جینۆسایدی ئێزدییەكاندا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و رایگەیاندووە: "لە مێژوودا ئێزدییەكان دەیان جار كەوتوونەتەبەر شاڵاوی رەشەكوژی و جینۆساید، بۆ ئەوەی جارێكیتر روبەڕووی هیچ جۆرە ستەم و نادادییەكی تر نەبنەوە، ئەركی ئەخلاقی و نیشتمانیی پێكهاتەكانی كوردستانە بە هەموو تواناوە پشتوپەنایان بین و داكۆكیكاری سەرسەختی مافەكانیان بین".
دەقی پەیامەكە:
لە یازدەیەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژیی خوشك و برایانی ئێزدیماندا، یادی هەموو قوربانییانی ئەو تاوانە گەورە و لەبیرنەكراوە بەرز رادەگرین و سڵاو دەنێرین بۆ كەسوكاری سەربەرزیان.
لە مێژووی دوور و نزیكدا ئێزدییەكان دەیان جار كەوتوونەتەبەر شاڵاوی رەشەكوژی و جینۆسایدەوە، كە دوایین جار بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە هەوڵی سڕینەوە و لەناوبردنیان درا.
بۆ ئەوەی جارێكیتر روبەڕووی هیچ جۆرە ستەم و نادادییەكی تر نەبنەوە، ئەركی ئەخلاقی و نیشتمانیی تەواوی پێكهاتەكانی گەلی كوردستانە لەمەودوا بە هەموو تواناوە پشتوپەنایان بین و داكۆكیكاری سەرسەختی مافەكانیان بین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

