شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: قەرەبووی مادی و مەعنەویی ئێزیدییەکان بکرێتەوە
عیراق 05:17 PM - 2025-08-03
راگەیاندنی خانمی یەکەمی عیراق
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق لە ساڵیادی جینۆسایدی
ئێزیدییەکان داوا دەکات قەرەبووی مادی و مەعنەوی بکرێنەوە، راشیدەگەیەنێت:" هێشتا
برینەکانی خەڵکی شنگال نەک هەر ساڕێژ نەبوون ، بەڵكو رۆژ دوای رۆژ ئازاریان زیاتر
ئەبێت".
دەقی پەیامەکە:
ئەمڕۆ بە دڵێکی پڕ لە خەمەوە یادی حەفتاو چوارەمین فرمان، واتە جینۆسایدی
خوشک و برا ئێزدییەکانمان ئەکەینەوە. یادی کۆمەڵکوژییەک، کە یانزە ساڵ لەمەوبەر، لە
3ی ئابی 2014 بەرامبەر گەلە بێتاوانەکەمان لە شنگال و دەوروبەری ئەنجامدرا.
سەرەتا سڵاو ئەنێرم بۆ ئەو ئازیزانەی لەو شاڵاوە وەحشیانەدا بەناحەق شەهیدکران،
سەری ڕێز بۆ قوربانییەکان دائەنەوێنم، بەتایبەتیش بۆ ئەو کێژۆڵە پاکیزە و نازدارانەمان
کە چەتە دڕندە و تیرۆریستەکانی داعش بە دیلی بردنی و تا ئەمڕۆش چاومان هەر لە ڕێی
گەڕانەوەی بەشێکیانە.
ئەگەرچی هەموو ئەو فرمان و جینۆسایدانەی پێشتر، کە بەسەر خوشک و برا ئێزدییەکانماندا
هاتوون، هەمووی هەر یەک خەم و یەک کوڤان و یەک ئازاریان هەیە، بەڵام دوایین فرمان
کە بەدەستی تاریکپەرستانی داعش، دژی خەڵکی بێتاوان و سڤیلی شنگال و دەوروبەری لە 3ی
ئابی 2014 بە بەرچاوی گەلانی دنیاوە ئەنجامدرا، ئازارەکەی لەوانیتر زۆر زیاتر و سەختتر
و بەسوێترە. جارێکیتر بیری هێناینەوە کە مەترسی لەناوچون و سڕینەوەمان کۆتایی نەهاتووە
و بەردەوامە و، لە رۆژگارێکی ئاوا رەشیشدا لە تەنیایی تەنیاترین.
چما ئەگەر چیا رووتەن و بێ ئاو و بێ درەخت و بێ سێبەرەکەی شەنگال، لەو گەرمایەی
رۆژانی سەرەتای ئاب نەبووایە، کە بووە تاکە پەناگە بۆ هەندێک لە خوشک و برا ئێزیدییەکانمان،
کام هێزی ناوچەیی و جیهانی، جگە لە چەند شەڕڤانێکی گیانفیدا، لە سەرەتای ئەو رۆژ و
شەوانەی کە داعش لە شنگال و کۆجۆ و دەوروبەری ترس و مەرگی ئەچاند، بەهانای خەڵکەکەمانەوە
چوو؟ لە راستیدا هەر ئەم نائومێدییە وای لە دانیشتوانی ئەو دەڤەرە کردووە، کە بەناچاری
پەنا بۆ بژاردە دروستەکە ببەن و، ئیتر بەتەنیا بۆ پاراستنی سەر و ماڵ و کەرامەتیان
پشت بە خۆیان و هێزی خۆیان ببەستن.
جێی خۆشحاڵییە کە ئەمریکا و چەندین وڵاتی گەورە و گرنگی ئەوروپا ئەم تاوانەیان
بە جینۆساید ناساندووە، بەڵام بەداخەوە دوای تێپەڕینی 11 ساڵ بەسەر ئەم کۆمەڵکوژییەدا،
هێشتا برینەکانی خەڵکی شنگال نەک هەر ساڕێژ نەبوون ، بەڵكوو رۆژ دوای رۆژ ئازاریان
زیاتر ئەبێت.
هێشتا پەرلەمانی عیراق ئەم کۆمەڵکوژی و تاوانە گەورەیەی بە رەسمی وەک جینۆساید
نەناساندووە، لەکاتێکا ئەوە ئەرکی سەرەکی پەرلەمانی عیراقە تا بە دەرکردنی یاسایەک
وابکات حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی عێراق بەرپرسیارێتی ئەو کەیسە لە ئەستۆ بگرن، بۆئەوەی
جارێکیتر تاوانی لەو شێوەیە روونەداتەوە. هەروەها لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان
کار بۆ قەرەبووکردنەوەی هەموو ئەو زیانە مادی و مەعنەوییانە بکەن کە بەر خوشک و
برا ئێزدییەکانمان کەوتوون. جگە لەوەش هاوکار بن بۆ گەڕانەوەی روفاتەکان و گەڕانەوەی
ئەو کیژۆڵە پاکیزانەی هێشتا لە بەندی تیرۆییستانی داعشدان.
لە کۆتاییدا سڵاو بۆ رۆحی پێشمەرگە شەهیدەکانی شەڕی رزگاری داعش و هێزی
هاوپەیمانان کە لە رۆژانی دواییدا هاوکارمان بوون.
دڵنیام
لەوەی وەک چۆن دەستی بەهێزی دادپەروەری، دوای نزیک بە چل ساڵ عەجاج (جەلادەکەی
نوگرەسەلمان)ی تەسلیم بە دادگا کرد، ئەو رۆژەش دێت هەمان دەست، تیرۆریستانی قین لەدڵی
داعشیش، یەک لەدوای یەک لەبەرچاوی خوشک و برا ئێزدییەکانمان دادگایی ئەکرێن. بۆ ئەو
ئامانجەش هەرچیم لەدەست بێت هەرگیز درێغی ناکەم.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

