نوسینگەی خانمی یەكەم شوێنی وەرگرتنی وتەی شاهیدانی تاوانەكانی عەجاج دیاریدەكات
کوردستان 08:13 PM - 2025-08-03
PUKMEDIA
عهجاج ئهحمهد حهردان
نوسینگەی خانمی یەكەم، داوا لە هەموو ئەو كەسانە دەكات كە شاهیدی تاوانەكانی تۆمەتبار عەجاج ئەحمەد حەردان-ن، لە رۆژانی دووشەممە رێكەوتی 4ی 8ی 2025 ، تا 9ی 8ی 2025، سەردانی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەكە لە سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی گەرمیان لە كەلار، مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ بكەن و بەڵگەنامەی یاسایی پێویست لەگەڵ خۆیاندا ببەن، چونكە لەڕێگەی تیمێكی تایبەتەوە كاری كۆكردنەوەی بەڵگەكان و وەرگرتنی وتەی شاهیدەكان بە ئەنجام دەگەیەنێت بە مەبەستی ئامادەكردنیان بۆ دادگا.
نوسینگەی خانمی یەكەمی عیراق، لە روونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە دۆسیەی تۆمەتبار عەجاج ئەحمەد حەردان، رایگەیاندووە: "دوابەدوای هەوڵەكانی خانمی یەكەمی عیراق بۆ دەستگیركردنی عەجاج ئەحمەد حەردان، تۆمەتباری سەرەكی گرتوخانەی نوگرە سەلمان، كە رۆڵێكی زۆر دڕندانە و بكوژانەی هەبووە لەگەڵ ئەنفالكراوەكانی گرتووخانەكە و كەسو كارەكانیاندا، پاش دادگاییكردن و سزادانی عەلی حەسەن مەجید و پێنج گەوره بەرپرسی دیكەی تاوانی ئەنفال لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكانی عیراق لە ساڵی 2006 و 2007، دۆسیەیەكی سەربەخۆ بۆ چەندین تۆمەتباری تاوانی ئەنفال كرایەوە كە عەجاج یەكێك بوو لەو داواكراوانە".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "لە ئێستادا و لەم قۆناغەدا پێویستە سكاڵا و وتەی هەموو ئەو كەسانەی كە شاهیدی كارەكانی ئەم تۆمەتبارەن تۆمار بكرێن، وەك ئەركێكی نیشتمانی و بە مەبەستی كەمكردنەوەی بارگرانی سەر شانی سكاڵاكارانی دۆسیەی ناوبراو لەڕێگەی تیمێكی تایبەتەوە كاری كۆكردنەوەی بەڵگەكان و وەرگرتنی وتەی شاهیدەكان بە ئەنجام دەگەیەنرێت بە مەبەستی ئامادەكردنیان بۆ دادگا و تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان".
نوسینگەی خانمی یەكەم لە روونكردنەوەكەدا داوا لە هەموو ئەو كەسانە دەكات كە شاهیدی كارەكانی ئەم تۆمەتبارەن، لە سەعات 9 ی سەرلەبەیانی تا 12 ی نیوەڕۆی رۆژانی دووشەممە رێكەوتی 4ی 8ی 2025 ، تا رۆژی شەممە رێكەوتی 9ی 8ی 2025.سەردانی ئەو ناونیشانانەی لای خوارەوە بكەن و بەڵگەنامەی یاسایی پێویست لەگەڵ خۆیاندا ببەن.
ناونیشانەكان:
-سلێمانی (مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەكە)
-كەلار (بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی گەرمیان)
-چەمچەماڵ (مۆنۆمێنتی ئەنفال)
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 31ی 7ی 2025، نوسینگەی خانمی یەكەمی عیراق، دەستگیركردنی تاوانبارێكی شاڵاوەكانی ئەنفال بە ناوی "عەجاج ئەحمەد حەردان" راگەیاند و داواشی لە زیندانیكراوان و كەسوكاری زیندانیكراوان و بێسەرشوێنبووەكان كرد، بۆ تۆماركردنی سكاڵا دژی ئەو تاوانبارە پەیوەندیان پێوەبكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

