وه‌رگرتنی سكاڵا له‌سه‌ر عه‌جاج به‌رده‌وامده‌بێت
کوردستان 05:23 PM - 2025-08-04
PUKMEDIA
وەرگرتنی سکاڵا دژ بە تاوانبار عەجاجی نوگرە سەلمان
لیژنه‌ی تۆماركردنی سكاڵا دژی تاوانباری دۆسیه‌ی ئه‌نفال عه‌جاج ئه‌حمه‌د
تكریتی له سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لار دهستبكاربوون كه بڕیاره بۆ ماوه‌ی پێنج
رۆژ به‌رده‌وامبێت، لێپرسراوی ڕێكخراوی ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنیری ژنانیش ده‌ڵێت:"
هه‌موو هاوكارییه‌كی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه ده‌یانه‌وێت سكاڵا تۆمار بكه‌ن".
هانا شوان لێپرسراوی ڕێكخراوی ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنیری ژنان تایبه‌ت به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" له‌سه‌ر راسپارده‌ی نوسینگه‌ی خانمی یه‌كه‌می عیراق
له سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ
و كه‌لار، له‌ئه‌مڕۆوه 4ی8ی2025 تا 9ی8ی2025 هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت سكاڵا تۆمار
بكات دژی تاوانبار (عه‌جاج) ده‌توانێت سه‌ردانی لیژنه‌كان بكه‌ن و سكاڵا تۆمار بكه‌ن،
هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی تیمێكی تایبه‌ته‌وه كاری كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان و وه‌رگرتنی
وته‌ی شاهیده‌كان به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌ندرێت".
" رێكخراوه‌كه‌مان وه‌ك یه‌كه‌م رێكخراو
ئه‌مڕۆ سه‌ردانی لیژنه‌كانیان كرد‌و چاودێری كاره‌كان ده‌كه‌ین له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه
به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو و یاسایی بتوانرێت وته له‌و كه‌سانه وه‌ربگیرێت كه وه‌ك
شایه‌تحاڵ دڕنده‌یی و كاره نامرۆڤایه‌تییه‌كانی (عه‌جاج)یان بینیوه یان ده‌رهه‌قیان
كراوه". هانا شوان واده‌ڵێت
راشیگه‌یاند:"لیژنه‌كان لهئهمنهسوورهكهی سلێمانی و مۆنۆمێنتی ئه‌نفالی
چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لار داده‌نیشن، كه هه‌ر سێ شوێنه‌كه ره‌مزی به‌رخودان و نه‌مری
شههیدهكانمانن، هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كه‌مان كار ئاسانی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كات
كه توانایان نییه سكاڵا تۆمار بكه‌ن به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه یاخود به‌هۆی ته‌مه‌نه‌وه
بێت، بۆیه ئێمه ئۆتۆمبێلیان بۆ دابین ده‌كه‌ین یاخود لیژنه‌كه ده‌نێرین سه‌ردانیان
بكات".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:" ئه‌م قۆناغه زۆر هه‌ستیاره‌و له وڵاتان زۆر به‌ئه‌سته‌م
ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌مانه‌وێت زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌بچێت
و زۆرترین كه‌س سكاڵا تۆمار بكات، چونكه هه‌مووان ده‌زانین كه ئه‌و تاوانباره
ده‌ستی هه‌بووه له ئه‌شكه‌نجه‌دان و شه‌هیدكردنی هه‌زاران رۆڵه‌ی كورد كه به‌شێكی
زۆریان ژن و منداڵ بوون".
تاوانبار "عەجاج ئەحمەد حەردان" یەكێك بووە لە
سەرپەرشتیارانی زیندانی نوگرە سەلمان لە پارێزگای سەماوە لە باشوری عیراق و ڕۆژی 31ی 7ی 2025، هەواڵی دەستگیركردنی
لەلایەن نوسینگەی خانمی یەكەمی عیراقەوە راگەیەندرا و داواش لە زیندانیكراوان و
كەسوكاری زیندانیكراوان و بێسەرشوێنبووەكان كرا پەیوەندیان پێوەبكەن بۆ تۆماركردنی
سكاڵا دژی ئەو تاوانبارە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

