سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: پڕۆسەی ئاشتی بەهەمیشەیی کردنی برایەتیمانە
جیهان 02:11 PM - 2025-08-05
ئەنادۆڵ
نوعمان کورتوڵمووش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا پشتگیری لە لیژنەی پرۆسەی چارەسەری لە
پەرلەمان دەکات و رایدەگەیەنێت: "لیژنەکە
بانگەوازێکە بۆ بەهێزکردنی مەعنەویی گەلەکەمان و بەهەمیشەییکردنی برایەتیمان".
ئەمرۆ 5ی8ی2025، نوعمان کورتوڵمووش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، لە یەکەمین
کۆبوونەوەی لیژنەی پرۆسەی چارەسەری لە پەرلەمان، وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: "ئەم لیژنەیە بانگەوازێکە بۆ بەهێزکردنی مەعنەویی گەلەکەمان و بەهەمیشەییکردنی
برایەتیمان، قبووڵکردنی جیاوازییەکانمان و بەهێزکردنی ژیانێکی هاوبەش".
وتیشی: "لە مێژووی گەلەکان هەندێک سات هەن، نەک تەنیا ئەو رۆژە و
ئەو ساتە، بەڵکو ئاراستەی ئایندەی ئەو گەلانەش دیاری دەکات؛ ئەمڕۆش یەکێکە لەو
رۆژانە''.
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا راشیگەیاند؛ وەک چۆن لە رابردوودا و لە
سەختییەکاندا گەلەکەمان یەکدەنگ و یەکهەڵویست بوون، ئەمڕۆش بە هەمان ئەو یەکدەنگی
و یەکهەڵوێستی و برایەتییەوە ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات''.
لیژنەکە لە 51 ئەندام پێکهاتبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئیی پارتی
رەتیکردووەتەوە بەشداری بکات، 48 کەس بانگێشتی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان کران.
ژمارەی ئەندامانی پارتەکان لە لیژنەکەدا بەم جۆرەن؛ ئاکپارتی 21،
جەهەپە 10، دەم پارتی و مەهەپە هەریەکەی چوار ئەندام، رێگەی نوێ سێ ئەندام و
پارتەکانی دیکە کە فراکسیۆنیان نییە، هەریەکەی ئەندامێکیان بەرکەتوووە، کە بریتین
لە هوداپار، سەرلەنوێ رەفا، پارتی کرێکاری تورکیا، پارتی رەنج، پارتی چەپی
دیموکرات و پارتی دیموکرات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

