سەرۆككۆمار بۆ راگەیاندنی یەكێتی: پێویستە میدیا پابەندو بەرپرسیاربێت
عیراق 03:45 PM - 2025-08-05
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی فراكسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران
پێشوازی سەرۆككۆمار لە وەفدی مەكتەبی راگەیاندن و بیرو هۆشیاری یەكێتی
د لەتیف جەمال رەشید، سەرۆككۆماری عیراق، پێشوازی لە وەفدێكی مەكتەبی راگەیاندن و بیرو هۆشیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد و جەختی لەسەر گرنگی رۆڵی میدیا لە بەرەوپێشبردنی یەكڕیزی نیشتمانی و ئاشتی كۆمەڵایەتیدا كردەوە.
لە میانی دیدارەكەدا كە ئەمڕۆ سێ شەممە 5ی 8ی 2025، لە كۆشكی بەغدا بەڕێوەچوو، باس لە بارودۆخی ئێستای عیراق و ناوچەكە كرا، هەروەها گرنگی هەوڵە هاوبەشەكان بۆ پتەوكردنی یەكڕیزی نیشتمانی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئاستەنگەكانی ئێستا تاوتوێكران.
سەرۆككۆمار جەختیكردەوە كە چارەسەركردنی ئەو ناكۆكییانەی لە نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی كوردستاندان لە رێگەی پابەندبوون بە لێكتێگەیشتنی هاوبەش بەدی دێت كە خزمەت بە سەقامگیریی عیراق دەكات و بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی بنیاتنانەوە و پێشكەوتن بكات.
سەرۆككۆمار روناكی خستە سەر ئەو ئەرك و بەرپرسیارێتیانەی كە لەم قۆناغە هەستیارەدا بە میدیاكان سپێردراون و داوای پابەندبوون بە پیشەیی و بابەتگەرایی كرد لە گواستنەوەی رووداوەكان و داڕشتنی بیروڕای گشتی و رێنماییەكان بۆ برەودان بە ئاشتی كۆمەڵایەتی لە چوارچێوەی وتارێكی عەقڵانی و هەستكردن بە هاووڵاتیبوون دوور لە بیری تەسك.
لای خۆیانەوە ئەندامانی وەفدی مەكتەبی راگەیاندن و بیر و هۆشیاری سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆككۆمار دەربڕی بۆ روونكردنەوە و تێبینییە بەنرخەكانی، هاوكات پشتیوانی خۆیان بۆ میدیای نیشتمانیی ئامانجدار و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی یەكێتی نیشتمانی دووپاتكردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

