وەزیری نەوتی عیراق لە كەركوك: ئامادەین نەوتی هەرێم وەربگرین
کوردستان 09:48 AM - 2025-08-06
راگەیاندنی پارێزگای كەركوك
حەیان عەبدولغەنی، رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك
حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوتی عیراق، لە كەركوك رایگەیاند: "گفتوگۆمان لەگەڵ هەرێم لەبارەی وەرگرتنی نەوت و هەناردەكردنی لەڕێگای كۆمپانیان سۆمۆوە بەردەوامە و ئێستا هەرێم نزیكەی 130 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرهەمدەهێنێت، لەو رێژەیە 50 هەزار بەرمیل نەوتی بۆ ناوخۆ دەبێت 80 هەزار بەرمیل لەرێی بەندەری جەیهانەوە هەناردەی وڵاتان دەكرێت"، وتیشی: "ئامادەین نەوتی هەرێم وەربگرین".
ئەمڕۆ 6ی 8ی 2025، حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ كارووباری وزە و وەزیری نەوتی عیراق، گەیشتە كەركوك و لەلایەن رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك و محەمەد حافز سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكەوە لە فڕۆكەخانە پێشوازیی لێكرا، دوای كۆبوونەوەشی لەگەڵ پارێزگاری كەركوك و بەشێك لە كارمەندانی پێشكەوتووی كۆمپانیای گاز، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "كۆمپانیای گاز كۆمپانیایەكی گرنگە و مژدە دەدەینە خەڵكی كەركوك و هەموو دامەزراوەكانی شارەكە و گازی باكور، كە زیاتر پەرەیان پێدەدرێت و وەبەرهێنانی تەواو لە گاز دەكرێت لە كێڵگەگانی نەوتی باكور".
راشیگەیاند: "بەرهەمی نەوتی كەركوك لە چوار كێڵگە نزیكەی 350 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە و هەوڵ و پلانمان هەیە بۆ زیادكردنی 600 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە".
وەزیری نەوتی عیراق راشیگەیاند: "دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەبارەی وەرگرتنی نەوت و هەناردەكردنی لەڕێگای كۆمپانیان سۆمۆوە بەردەوامە و ئێستا كار لە كێڵگە نەوتییەكان دەكەن، هاوكات نزیكەی 130 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرهەمدەهێنرێت، لەو رێژەیە 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ ناوخۆ دەبێت، 80 هەزار بەرمیل نەوتەكەی دیكەش لەرێی بەندەری جەیهانەوە هەناردەی وڵاتان دەكرێت"، راشیگەیاند: "ئامادەین نەوتی هەرێم وەربگرین".
ئەمەش لەكاتێكدایە، بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA، مەبەستی سەرەكی سەردانەكەی وەزیری نەوتی عیراق، بۆ كەركوك، دانانی بەردی بناغەی پاڵاوگەیەكی نوێیە لەسەر رێگای كەركوك هەولێر نزیك گورگەچاڵ و بەسەركردنەوەی كێڵگەی نەوتی جەبەل بۆرە، كە بەرهەمەكەی لە پێنج هەزار بەرمیلەوە بۆ نزیكەی 25 هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

