بڕیاردەرى فراکسیۆنى یەکێتی: بەردەوامین لە هەڵدانەوەى کەیسی تاوانی ئەنفال
کوردستان 09:54 AM - 2025-08-06
PUKMEDIA
کاروان یاروەیس بڕیاردەرى فراکسیۆنى یەکێتى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق
بە رەسمى داوای روونکردنەوە لەبارەی لیستی داواکراوانی تۆمەتبارانی کەیسی
تاوانی ئەنفال دەکرێت و بڕیاردەرى فراکسیۆنى یەکێتىش لە ئەنجوومەنى نوێنەران رایدەگەیەنێت:
"ئەم هەنگاوەمان بەشێکە لە هەوڵێکی جددی و ئەرکی چاودێری بۆ سەرلەنوێ
هەڵدانەوەی کەیسی داواکراوانی تاوانی ئەنفال".
کاروان یاروەیس بڕیاردەرى فراکسیۆنى یەکێتى لە
ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق، بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەدوو نوسراوی جیاوازدا بۆ هەریەک لە سەرۆکی ئەنجومەنی
باڵای دادوەری عیراق و سەرۆکی داواکاری گشتی عیراق، داوای روونکردنەوەمان لەبارەی
لیستی داواکراوانی تۆمەتبارانی کەیسی تاوانی پڕۆسەکانی ئەنفال کردووە، کە دادگای
باڵای تاوانەکانی عیراق لەساڵی 2005 داوای کردوون، ئایا ئەو داواکراوانە کەیسەکانیان بەکوێ گەیشتوە و
دوای هەڵوەشاندنەوەی دادگای باڵای تاوانەکان رەوانەی کوێ کراون".
"ئەم هەونگاوەمان بەشێکە لە هەوڵێکی جددیمان
وەک ئەرکی چاودێری بۆ سەرلەنوێ هەڵدانەوەی
کەیسی داواکراوانی تاوانی ئەنفال"، کاروان یاروەیس وادەڵێت.
ئاماژەى بەوەشدا: "داوامان کردووە سەرۆکی
داواکاری گشتی رۆڵی خۆی بگێڕێت لەمبارەیەوە و بەدواداچوون بکات بۆ چارەنووسی لیستی
داواکراون بەتۆمەتی بەشداری کردن لە تاوانەکانی ئەنفالدا".
کاروان یاروەیس بڕیاردەرى فراکسیۆنى یەکێتیى
نیشتمانیى کوردستان لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق، ئەوەشى خستەڕوو: "لیستەکەی دادگای باڵای
تاوانەکانی عیراق ژمارەیەک کاربەدەستی باڵا و ئەفسەری رژێم و 258 مستەشار و سەرۆک جاشی تێدایە".
دادگای باڵای تاوانەکانی عیراق، کە لە دوای رووخانی
رژێمی پێشووی عیراقەوە دامەزرا، دۆسیەی ئەنفالی وەک جینۆساید و تاوانی دژ بە
مرۆڤایەتی ناساند، لەگەڵ ئەوەشدا، چارەنووسی زۆرێک لەو تۆمەتبارانەی کە لەلایەن
دادگاکەوە داواکرابوون نادیارە.
هاوکات لە چەند رۆژى رابردوو، نوسینگەی خانمی یەكەمی عیراق بەهاوكاری نوسینگەی سەرۆككۆمار، دەستگیركردنی تاوانبارێكی شاڵاوەكانی ئەنفالی بە ناوی "عەجاج ئەحمەد حەردان" راگەیاند، تاوانبار یەكێك بووە لە سەرپەرشتیارانی زیندانی نوگرە سەلمان لە پارێزگای سەماوە لە باشوری عیراق و لە بەروارى 31ی 7ی 2025 دەستگیرکرا و عەجاج بە مامەڵەی دڕندانە و دژ بە مرۆڤایەتی و ترس و تۆقاندن ناسراوبوو، کە لەگەڵ شەهیدانی ئەنفالکراو بەکاری دەهێنا.
هاوکات نوسینگەى خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق، راشیگەیاند: "داوا لەهەموو زیندانیەکانی رابردوو، خێزانی قوربانیانی ئەنفال، کەسوکاری بێ سەروشوێنبوان دەکەم سکاڵای یاسایی تۆمار بکەن و گەواهی بدەن تا دادپەروەری فەراهەم بێت و ئەم تاوانبارە خوێنمژە لەسەر تاوانەکانی دەرهەق بەگەلەکەمان، لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت".
لە چەند رۆژى رابردوشدا، هانا شوان لێپرسراوی رێكخراوی راگهیاندن و رۆشنبیری ژنان تایبهت به PUKMEDIA ی راگهیاند:" لهسهر راسپاردهی نوسینگهی خانمی یهكهمی عیراق له سلێمانی و چهمچهماڵ و كهلار، له بەروارى 4ی8ی2025 تا 9ی8ی2025 ههر كهسێك دهیهوێت سكاڵا تۆمار بكات دژی تاوانبار (عهجاج) دهتوانێت سهردانی لیژنهكان بكهن".
ناوبراو شوێنەکانی تۆمارکردنی سکاڵاکانی بەم شێوەیە باسکرد:
لە سلێمانی: مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەکە.
لە گەرمیان: بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی گەرمیان لە شاری کەلار.
لە چەمچەماڵ: مۆنۆمێنتی ئەنفال.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی و ئەردۆگان ژمارەیەک رێککەوتن و یاداشتیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

