دوو لیستی مووچه بۆ به‌غدا نێردراوه‌و چاره‌نوسیشیان دیارنییه
کوردستان 03:22 PM - 2025-08-06
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
دوو لیستی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان لای وه‌زاره‌تی
دارایی عیراقه‌و تائێستا واده‌ی ناردنی مووچه‌ی هیچ مانگێكیان دیار نییه‌و حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌یه بڕی 120 ملیار دیناری دیكه وه‌ك داهاتی نانه‌وتی
هه‌رێم ره‌وانه‌ی به‌غدا بكات.
رۆژی 25ی6ی2025 وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان رایگه‌یاند:" كه لیستی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانیان ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی
دارایی عیراق كردوه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سروه محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKMEDIA ی رایگه‌یاند:"
وه‌زاره‌تی دارایی عیراق وردبینی لیستی مووچه‌ی مانگی شه‌شی مووچه خۆرانی هه‌رێمی
كوردستانی ته‌واو كردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:" گرنگه هه‌ردوو حكومه‌ت
پابه‌ندی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی نێوانیان بن و رێگه نه‌درێت مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم
تێكه‌ڵ به ململانێ سیاسییه‌كان بكرێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان رۆژی 3ی8ی2025 له راگهیهنراوێكيدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه:" لیستی
مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی
عیراق كردوه، به‌مه‌ش له‌ئێستادا لیستی دوو مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم لای عیراقه.
بۆ ناردنی مووچه‌ی مانگی ئایار حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان بڕی 120 ملیاری دیناری داهاتی نانه‌وتی بۆ حكومه‌تی عیراق نارد، ئه‌مه‌ش
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌دا بوو كه له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تدا ئیمزا
كرا، هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA ، بۆ ناردنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش-یش
حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یه بڕی 120 ملیاری دیناری دیكه بۆ عیراق بنێرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

