سەرۆک بافڵ:هێزەکانی 70 قەڵای پتەوی پاراستنی کوردستانن
کوردستان 08:04 PM - 2025-08-07
راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بارەگای هێزەکانی 70ـی پێشمەرگەی کرد.
لەو سەردانەدا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ، بورهان سەعید سۆفی د. هاوڕێ شێخ دارۆ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یاوەری سەرۆک بافڵ -یانکرد و لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، لیوا روکن عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە، و پۆڵۆ شاڵاو عەلی عەسکەری، لێپرسراوی هەواڵگریی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە پێشوازییان لێکرا.
لیوا روکن عومەر ساڵح دوایین کۆبوونەوەیانی لە بەغدا و هەنگاوەکانی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی بە وردی باسکرد و جەختی لە بەردەوامیی هەوڵەکانیان بۆ گەشەپێدانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کردەوە.
سەرۆک بافڵ سوپاسی هێزەکانی 70ـی کرد کە قەڵای پتەوی پاراستنی کوردستانن و وتی، ئێمە هەمیشە قەرزداری رۆڵ و پێگە و قوربانییە بەردەوامەکانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانین و مافیان بەسەر هەموولایەکدا هەیە کە باشتر هەوڵبدەین شانبەشانی پڕچەککردنیان ژیان و گوزەرانیان باشتر بکەین.
سەبارەت بە هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بافڵ جەلال تاڵەبانی پابەندبوونی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بە خێراترکردنی هەنگاوەکانی ئەم پرۆسە نیشتمانییە دووپاتکردەوە و رایگەیاند، ئامانجی ئێمە بنیادنانی هێزێکی یەکگرتوو، راهێنراو و تۆکمە و بەهێزە بۆ کوردستانەکەمان.
سەرۆک بافڵ رایسپاردن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و عیراق فراوانتر بکەن و ئاستی هاریکارییەکانیان بەرزتر بکەنەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هەماهەنگییەی هەیە بووەتە مایەی پاراستنی ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە و ئەو سنوورانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە دەبێت لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عیراق بەردەوام لەسەر هێڵ بن بۆ پاراستنی و هیچ دەرفەتێک بۆ تیرۆریستان نەهێڵنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

