پەیامی ئۆجەلان بۆ خەڵکی مەخموور: لەپرۆسەی ئاشتیشدا ئێوە پایەی سەرەکین
کوردستان 10:49 PM - 2025-08-08
ئەرشیف
کەمپی مەخمور
پاش ئەوەی هێزی عیراق لەچەند رۆژی رابردوودا چواردەووری کەمپی مەخمووریان گرت، ئەم کارەش کاردانەوەی ناوخۆیی و جیهانی لێکەوتەوەو لەم چوارچێوەیەشدا عەبدوڵڵا ئۆجەلان رابەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان پەیامێک ئاڕاستەی خەڵکی مەخموور دەکات و دەڵێت:" گەلی مەخموور لە بونیادنانی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکیشدا پایەی سەرەکی تێکۆشانمان دەبن".
دەشڵێت:"سڵاو و خۆشەویستی گەرمی خۆم بۆ هەموو گەلەکەمان دەنێرم کە لە مەخموور دەژین، گەلی مەخموورمان لە مێژووی تێکۆشانماندا رۆڵێکی گرنگیان گێڕا و جێگەیەکی گرنگیان گرت، وێڕای هەموو سەختییەکانیش بە پراکتیکییان نیشانیان دا کە بەرخۆدان ژیانە و قارەمانێتییەکی مەزنییان گێڕا و باری گرانی تێکۆشانیان بە سەرکەوتووترین شێوە لە ئەستۆ گرت، دەریانخست هەلومەرج چی دەبێت گرنگ نییە، ژیانی ئازاد لە پێش هەموو شتێکەوەیە، بوون بە خاوەن هەڵوێست و رەنجێکی شایستە بە گەلی کورد و تێکۆشانەکەی".
لەپەیامەکەیدا ئۆجەلان ئەوەشدەخاتەڕوو:" لەو باوەڕەدام، گەلی مەخموورمان وەک چۆن لە رابردوودا بووە پایەی سەرەکی تێکۆشانمان، لەم پرۆسەی بونیادنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکەدا خاوەنی هەمان رۆڵ و ئەرکی گرنگ دەبێت، وەک هێزی دینامیکی ئەم پرۆسەیە، خۆ بە بەرپرسیار بینین و پێشەنگایەتی کردن پێویستییەکی میراتی تێکۆشانیانە، سەرنجی دیدارەکانیشمان لەسەر بارودۆخی گەلی مەخموورمانە، بێگومان بە پێشکەوتنی پرۆسەکە ئەوانیش دەگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان. بەڵام پێویستە بزاندرێت، کە نزیکایەتی تاکەکەسی و خانەوادەیی پێشنەکەوێت، ئێمە بابەتە کۆمەڵایەتی، سیاسیی و یاساییەکان بەشێوەیەکی کۆلێکتیڤ بگیرینە دەست و لەسەر ئەو بنەمایە بەرەو چارەسەریی هەنگاو بنێین".
خەڵکی کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جوودی (مەخموور) بەهۆی فشارە ناخۆییەکانەوە ماوەی 31 ساڵە ئاوارەی مەخموور بوون و لە بارودۆخێکی سەختدا بەرخۆدانێکی بێهاوتا بەڕێوەدەبەن و لەئێستاشدا بەهۆی پرۆسەی ئاشتییەوە لەو وڵاتە هیوایەک هەیە بۆ گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

