كاروان ئه‌نوه‌ر: پێویستە میدیا خۆی به‌دووربگرێت له‌دروستبوونی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
کوردستان 10:57 AM - 2025-08-09
PUKMEDIA
کاروان ئەنوەرسكرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان
شه‌وی 6ی8ی2025 ، له به‌نزیخانه‌یه‌كی هه‌ولێر كارمه‌ندی به‌نزینخانه‌كه و شۆفێرێك و سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌بێته ده‌مه‌قاڵێیان و له‌لایه‌ن كارمه‌ندی بهنزینخانهكهوه په‌نا بۆ چه‌ك ده‌برێت و به‌هۆی تهقەكردنهوه سێ كه‌س گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، پاشان دیمه‌نی رووداوه‌كه كه له‌لایه‌ن كامێراكانی چاودێرییه‌وه وێنه‌گیرابوون، له كه‌ناڵه میدیاییەکان و سۆشیال‌میدیا بڵاوكرانهوهو ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكهوتهوه، سكرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامه‌نوسانی كوردستانیش ده‌ڵێت:"پێویسته ئه‌و گرتانه بسڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی لێنه‌كه‌وێته‌وه".
كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" له سه‌روبه‌ندی رووداوی به‌نزینخانه‌كه‌ی هه‌ولێر كه له‌چه‌ند شه‌وی رابردوودا روویدا شه‌پۆلێكی راسیزمانه‌ی له‌لایه‌ن ھه‌ردوولاوه لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌و رۆژبه‌رۆژ به‌ره‌و ناخۆش و ناخۆشتر ده‌ڕوات و بێھیواین له‌وه‌ی بیری لۆجیك زاڵ ببێت به‌سه‌ر تایه‌فه‌گه‌ریی و توندهڕهویدا، بۆیه سه‌رباری ئه‌وه‌ی نه‌ده‌بوو ئه‌و ڤیدیۆیه به‌و فراوانییه بڵاوببێته‌وه، به‌ڵام ئێستا به‌ناچارییه‌وه داوامان له‌كه‌ناڵه‌كان و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كردووه ھه‌وڵی ته‌واو بده‌ن ئه‌و گرته‌یه بسڕنه‌وه".
راشیگه‌یاند:" ده‌بێت هه‌وڵبدرێت ئه‌و گرتانه‌ی له‌كامێرای چاودێرییه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه زیاتر كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و راسیزمی بۆ ئێمه‌ی كورد‌و برا عه‌ره‌به‌كانمان دروست نه‌كات، بۆیه گرنگه وه‌ك رووداوێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و هه‌وڵبدرێت ئه‌و دیمه‌نانه‌ی ده‌بنه ناخ هه‌ژاندنی بینه‌ر بڵاونهكرێنهوهو بسڕێنه‌وه".
سه‌عات 8:30 ده‌قیقه‌ی شه‌وی 6ی8ی2025 ، له به‌نزیخانه‌یه‌كی هه‌ولێر، كارمه‌ندی به‌نزینخانه‌كه و شۆفێرێك و سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌بێته ده‌مه‌قاڵێیان و له‌لایه‌ن كارمه‌ندی بهنزینخانهكهوه ته‌قه ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه سێ هاووڵاتی كوژران، پاشانیش یه‌كێتی له‌شجوانی عیراق له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد:"حه‌مودی ریاز پاڵه‌وانی له‌شجوانی عیراق یه‌كێكه له كوژراوه‌كانی رووداوه‌كه‌و سه‌ره‌خۆشی له سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه و كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كه‌ین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی و ئەردۆگان ژمارەیەک رێککەوتن و یاداشتیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستده‌هێنێت
01:45 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
دی ئێن ئۆ: به‌رهه‌مهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابه‌زیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

