وێستگە و ئامێرەكانی دەنگدان تاقیدەكرێنەوە
کوردستان 10:18 AM - 2025-08-10
PUKMEDIA
دەنگدان
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، یەكەمین تاقیكردنەوەی ئەزموونی لە زیاتر لە هەزار وێستگەی دەنگدان لە عیراق و هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدات و وتەبێژی كۆمسیۆنیش رایدەگەیەنێت: "تاقیكردنەوەكە بۆ دڵنیابوونەوەیە لە كاركردنی ئامێرەكان".
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "سەعات 10ی بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، 10ی 8ی 2025، كۆمسیۆن بە ئامانجی ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و دڵنیابوونەوە لە كاركردنی ئامێرەكانی دەنگدان، لە ناوەندەكانی تۆماركردن و 20 نووسینگەی هەڵبژاردنی پارێزگاكان، یەكەمین تاقیكردنەوەی ئەزموونی ئەنجامدەدات".
"لە 10 هەزار و 79 وێستگەی دەنگدان لە عیراق و هەرێمی كوردستان، تاقیكردنەوەكە ئەنجامدەدرێت و فەرمانبەرانی كۆمسیۆن وەك دەنگدەر بەشداریی تاقیكردنەوەكە دەكەن" جومانە غەلای وادەڵێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، دوێنێ شەممە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق تیروپشك بۆ پێدانی ژمارە بە حزب و هاوپەیمانی و كاندیدە سەربەخۆكان ئەنجامدا و بە پێی ئەنجامی تیروپشكەكە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ژمارە (222) بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكات.
رۆژی 9ی4ی2025 ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە زۆرینەی دەنگ، 11ی 11ی 2025ی وەك رۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دیاریكرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

