تاكۆتایی ساڵی داهاتوو هاوكاریی هاوپەیمانان بەردەوامدەبێت
کوردستان 02:37 PM - 2025-08-10
PUKMEDIA
مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی
کوردستان رایگەیاند،تاكۆتایی ساڵی داهاتوو هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە
بەردەوامدەبێت.
بەختیار محەمەد ئەمینداری گشتیی وەزارەتی
پێشمەرگە بە PUKMEDIA ی راگەیاند:" تا كۆتایی ساڵی 2026 هاوكاریی
هێزەكانی هاوپەیمانان، بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامدەبێت".
راشیگەیاند، یاداشتنامەیەك لەنێوان پێشمەرگە و
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پێنتاگۆن ئیمزاكراوە، كە بەپێی ئەو یاداشتە تا كۆتایی
ساڵی 2026 هاوكاریی هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامدەبێت.
پەیوەست بە جۆری هاوکارییەکان، ئەمینداری گشتیی
وەزارەتی پێشمەرگەی رایگەیاندووە،هاوكارییەكانی هاوپەیمانان لە هاوكاریی دارایی و
مەشق و خۆراك خۆیان دەبیننەوە ، رەنگە جۆری هاوكارییەكان گۆڕانكاریی تێدابكرێت،
بەڵام بەردەوامدەبێت.
دەربارەی دەنگۆی کەمبوونەوەی بڕی هاوکارییەکە، بەختیار
محەمەد ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند:" بڕەکە وەک خۆیەتی و
گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەردەوام لیواکانی پێشمەرگە دەخرێنە
سەر وەزارەت، بڕەکەی بۆ پێشمەرگە کەمدەبێتەوە،چونکە بڕی هاوکارییەکە جێگیرە و
ژمارەی پێشمەرگە زیاد دەکات".
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی7ی8ی2025، هاوكاریی
دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی حەوت بەسەر وەزارەتی پێشمەرگەدا دابەشکرا و زیاتر لە
74 هەزار سوودمەند لە لیوا هاوبەشەكانی هێزەكانی پێشمەرگە هاوكارییەكان وەرگرت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

