سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال یادى پۆلێک لە شەهیدان دەکاتەوە
کوردستان 12:39 PM - 2025-08-11
تایبەت
وێنەى شەهیدەکان
47ساڵ لەمەوبەر، لە پێدەشتەکانی کۆیە، یەکێک لە داستانە گەورەکانی
شۆڕشی نوێی گەلەکەمان تۆمار کرا، کە تێیدا پۆلێک پێشمەرگەی قارەمان گیانی خۆیان
بەخت کرد و ناویان چووە لاپەڕەکانی مێژووەوە.
دروست 47 ساڵ پێش ئێستا، کات، شەوی 9 ى 8 ى 1979 لە پێدەشتەکانی
کۆیە، پێشمەرگەکانی هێزی کۆسرەت بەسەرپەرشتی
فەرماندە ( شەفیق زاهیر ) فەرماندەی کەرتی ئەو هێزە، هێرشێکی کەم وێنە و بە پلانیان
کردە سەر مۆڵگەی جاشەکانی ناو کۆیە.
دوای دوو رۆژ لەم چالاکییە گەورەی هێزی پێشمەرگە
رژێمی بەعسی رووخاو بە هێزێکی گەورەی دوو فیرقەی و لە ئەرز و ئاسمان و بە هێلی کۆپتەر
و چەکی قورسەوە لە گوندی ( قوڕە بەراز ) ی کۆیە رووبەڕووی هیزەکانی پێشمەرگە بوونەوە
و تەوقی گوندەکەیاندا و لە شەڕێکی قورس و خوێناویدا بەو جیاوازییە زۆر و نابەرامبەرەی
هێزەی پێشمەرگە و دوژمن شەڕێکی قورس و دەستە و یەخە و خوێناوییان ئەنجامدا، بە داخەوە
دوای نەمانی فیشەک و عیتادی هێزی کۆسرەت و هێزەکانی پێشمەرگە کەوتنە دۆخێکی سەخت و
مەترسیدارەوە سەرەنجام بە شکستیان کۆتای هات و (14 پێشمەرگە ) شەهید بوون و
پێنج پێشمەرگەی دیکەیان بە برینداری کەوتنە دەست دوژمن و بۆ شەوەکەی ئەوانیش لە
ناو سەربازگەی کۆیە گولە بارانکران و ژمارەی پێشمەرگەکان بوون بە (19 پێشمەرگە ) کە فەرماندە شەفیق زاهیر-یش یەکێک
بوو لە شەهیدەکانی ئەو داستان و سەروەرییە.
لەو چوارچێوەیەشدا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک
مام جەلال ئەم یادە دەکاتەوە و درود
بۆ رۆحی پاکی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاری خوازی گەلەکەمان و ئەو پۆلە جوامێر و شەهیدەی
گوندی ( قوڕە بەراز ) دەنێرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

