راپۆرتە سیاسییەکانی چوارەمین و پێنجەمین کۆنگرەکانی یەکێتی بڵاوکرایەوە
کوردستان 07:09 PM - 2025-08-11
تایبەت
دیمەنی مەراسیمەکە
لەمەراسیمێکی شایستەدا مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، راپۆرتە سیاسییەکانی چوارەمین و پێنجەمین کۆنگرەکانی یەکێتی وەک بەشێک لە ئەدەبیاتی سیاسی بڵاوکردەوە.
لەمەراسیمەکەدا، د.یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند:"هەر وەک چون لە هەنگاوی یەکەمدا هەرسێ راپۆرتەکەی رەوانشاد سەرۆک (مام جەلال)مان، لە دووتوێی کتێبێکی سەربەخۆدا چاپ و بڵاوکردەوە، لە چوارچێوەی گرنگیدانی مەڵبەندەکەمان بە ئەدەبیاتی سیاسیی یەکێتی، ئەمڕۆ 11ی8ی 2025، راپۆرتی سیاسی کۆنگرەی چوارەم کە لەلایەن هەڤاڵی تێکۆشەر کاک (کۆسرەت رەسوڵ عەلی) وەک جێگری سکرتێری گشتی پێشکەش بە ئەندامانی کۆنگرە کرا، هەروەها راپۆرتی سیاسیی کۆنگرەی پێنجەم کە لەلایەن هەڤاڵ (بافڵ جەلال تاڵەبانی) وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشکەش بە ئەندامانی کۆنگرە کرا، چاپ و بڵاوکردەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" راپۆرتە سیاسییەکانی هەر پێنج کۆنگرەکە، بایەخ و گرنگییەکی سیاسی، ستراتیجی و مێژووییان بۆ سەرجەم هەڤاڵانمان لە هەموو ئۆرگانەکاندا هەیەو هەر یەک لە و راپۆرتانە گوزارشت و بیرکردنەوەی سەردەمی خۆیانن"،وتیشی: "ئەم هەنگاوە هەنگاوێکی مێژوویی و سیاسیی حیزبەکەمانە و لە داهاتوویەکی نزیکدا هەنگاوی تریشی بە دوا دادێت، کە لە ئیستاوە دەستمان پێکردووە".
لەکۆتای مەراسیمەکەدا هەردوو راپۆرتەکە، کە لەچوارچێوەی ئەدەبیاتی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن بەسەر ئامادەبوواندا دابەشکران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

