سەرۆک بافڵ: نابێت ڕاگەیاندنی یەکێتی بەشێک بێت لەکێشەکان
کوردستان 08:41 PM - 2025-08-12
راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی
سەرۆک بافڵ و مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان
لەگەڵ مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، عیماد ئەحمەد،
لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن
و نەجمەدین فەقێ، لێپرسراوی بۆردی هۆشیاری ئامادەبوون. هەڤاڵ عیماد ئەحمەد
روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەرک، گۆڕانکاری و رێکخستنەوەی میدیای یەکێتی پێشکەشکرد و
جەختی لە پابەندبوون بە سیاسەتی میدیایی پیشەیی، کوردستانی و بەرپرسیارانەی یەکێتی
کردەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی ماندووبوون و رۆڵی پیشەییانەی میدیاکارانی
یەکێتی کرد کە بە ئەمانەتەوە ئەرکەکانیان رادەپەڕێن و پابەند بە ستراتیجی نیشتمانی
و هاوسەنگیی یەکێتییانە پەیامەکانیان دەگەیەنن و وتی، ئەمە ئەو رێگا دروستەیە کە
میدیاکانمان لە میدیاکانی دیکە جیادەکاتەوە.
لەبارەی ئەرکی میدیاکانی یەکێتی لەم قۆناغەدا، سەرۆک بافڵ تیشکی
خستەسەر گۆڕانکارییەکان و سیاسەتی کارکردنی میدیایی بۆ ئەم قۆناغە روونکردەوە و
رایگەیاند، نابێت راگەیاندنی یەکێتی بەشێک بێت لە کێشەکان، بەڵکو دەبێت بەشێک بێت
لە چارەسەر، پاراستنی یەکڕیزی و زاڵکردنی زمانی دیالۆگ، ئەمەش بە پەیڕەوکردنی
سیاسەتێکی سەنگین و هاوسەنگ لەسەر بنەمای ئیتیک و پیشەی راگەیاندن دەبێت و پێویستە
هەرگیز لە وتنی راستییەکان سڵ نەکەنەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لە
پێویستیی گەشەپێدانی لایەنی هۆشیاری و رۆشنبیری لە سەرجەم ئۆرگانەکان کردەوە.
هەروەها سوپاسی هەڤاڵانی بۆردی هۆشیاری کرد و داوایلێکردن زیاتر گرنگی بە
چالاکییەکانیان بدەن و هاوکاربن لەگەڵ دامەزراوەکانی دیکەی یەکێتی و خۆیان لەگەڵ
گۆڕانکارییەکانی سەردەم بگونجێنن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

