زیاتر لە 21 ملیۆن زیارەتكار بەشداری چلەی ئیمام حوسێن دەكەن
عیراق 10:03 AM - 2025-08-16
ميدياكان
چلەی ئیمام حوسێن
هەتا ئێوارەی دوێنی هەینی 15ی8ی2025 زیاتر لە 21 ملیۆن زیارەتكار بەشداریی چلەی ئیمام حوسێن-یان كردوەو لەماوەی دوو هەفتەی رابردووشدا سەرجەم وەزارەتە خزمەتگوزارییەكانی عیراق، بۆ سەركەوتنی ئەو بۆنە دینییە كەوتبوونە حاڵەتی ئامادە باشییەوە.
عەتەبەی عەباسی بڵاویكردەوە، تا ئێوارەی رۆژی هەینی، ژمارەی زیارەتكارانی چلەی ئیمام حوسێن، گەیشتووەتە 21 ملیۆن و 103 هەزار و 524 كەس، كە ئەو ژمارەیەش هێجگار زۆرەو بەراورد بەساڵانی پێشووتر ژمارەی گەشتیاران بەرزبووەتەوە.
هەروەها بۆ بەڕێوەچوونی چلەكە، هێڵی ئاسنینی بەسرە- كەربەلا و بەغدا- كەربەلا كاراتر كراونەتەوەو بەپێی راگەیەندراوەی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق لەماوی چلەكەدا 80 گەشتی زیارەتكاران بە شەمەندەنەفەر گواستراونەتەوە بۆ كەربەلا.
كۆمپانیای هێڵی ئاسنی عیراقی كە بەشێكە لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاندووە، تا ئێستا زیاتر لە 80 گەشتی بۆ گواستنەوەی زیارەتكاران ئەنجامداوە، ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو زیارەتكارانە لە رێگەی بەغدا و بەسرە دەگوازرێنەوە.
هاوكات وەزارەتی تەندروستی كە تەواوی سەلامەتی زیارەتكارانی لەئەستۆیە، 24 سەعات بەبەردەوامیی خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكەش بە زیارەتكاران كردووەو لەوچوارچێوەیەشدا 75 ئۆتۆمبێلی تەندروستی لەشوێنەكە جێگیركراون.
سەیف ئەلبەدر وتەبێژی وەزارەتی تەنردوستی عیراق راگەیاندوە: هەزاران تیمی پزیشكی و ئەمبولانس بۆ سەلامەتی زیارەتكاران بەشداری چلەكە دەكەن و وەزارەتەكەمان گرنگییەكی تایبەت بە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەگەری ژەهراویبوون یان تێكچوونی خۆراك دەدات، بەتایبەتی لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، كە ئەگەری هەیە لە هەر كۆبوونەوەیەكی ملیۆنان كەسدا ئەو رووداوانە رووبدات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هیچ رووداوێكی نائاسایی تۆمارنەكراوە.
ناوبراو ئاماژەی بە رۆڵی بەرچاوی خۆبەخشانی ناوخۆ و دەرەوەی عیراق، لەوانەش مانگی سووری عیراق، مانگی سووری ئێران، پزیشكە خۆبەخشەكان و دامەزراوە و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كرد و ستایشی "هاوكاری و هەوڵەكانیان لەپاڵپشتیكردنی خزمەتگوزارییە پزیشكییەكان" كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

