کۆمسیۆن 98 کاندید لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دووردەخاتەوە
عیراق 09:50 AM - 2025-08-17
PUKMEDIA
لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بەردەوامە لە
پێداچوونەوە بە لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و لە دواین
رێکاریدا 98 کاندیدی دوورخستەوە.
عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند:" ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا 98
کاندید بۆ کێبڕکێ لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دووربخاتەوە".
"كاندیدە دوورخراوەکان بەهۆی
سەرپێچیكردنی دەقی ماددەی (7/ سێیەم) لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و
ئەنجومەنی پارێزگاو قەزاكان ژمارە (12) ساڵی 2018 دورخراونەتەوە"، عیماد
جەمیل وایوت.
پێشتریش جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، رایگەیاند:
"160 هاوپەیمانی و حزب و لیستی تاكەكەسی، لیستی ناوی كاندیدەكانیان بۆ
بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران پێشكەش كردووە".
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-یش بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، نزیكەی 200 كاندیدی لەسەر ئاستی پارێزگاكانی هەولێر،
سلێمانی، دهۆك، كەركوك، نەینەوا، دیالە، سەلاحەدین و بەغدا هەیە.
ئەمەش لە كاتێكدایە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، رۆژی 9ی4ی2025 لە
كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، رۆژی 11ی11ی2025ی وەك رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكرد، لەبەرئەوە ناوی لیست و قەوارەکان پێشکەش بە کۆمسیۆن
کراوە و چاوەڕوانی کۆتایی رێکارەکانن، تاوەکو دەست بە بانگەشە بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

