ژمارەی دەنگدەرانی هەرێم نزیکدەبێتەوە لە 4 ملیۆن دەنگدەر
کوردستان 12:33 PM - 2025-08-17
PUKMEDIA
پرۆسەی دەنگدان
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاماری
ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق بڵاودەکاتەوە و بەپێی ئامارەکە لەهەرێم ژمارەی دەنگدەران نزیکدەبێتەوە لە 4
ملیۆن دەنگدەر.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عیراق، بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق تا 4ی ئابی 2025، گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 883 هەزار و 501 دەنگدەر،
لەو ژمارەیەش یەک ملیۆن و 410 هەزار و 112 دەنگدەریان لەپارێزگای هەولێر و یەک
ملیۆن و 532 هەزار و893 دەنگدەریان
لەپارێزگای سلێمانی و 940 هەزار و 496 دەنگدەریشیان لەپارێزگای دهۆک-ن".
" تا ئێستا سێ ملیۆن و 70 هەزار و 839 دەنگدەر
تۆماری بایۆمەترییان کردووە و 812 هەزار و 662 دەنگدەریش تۆماری بایۆمەترییان
نەکردووە، هاوکات 145 هەزار و 617 کەس بۆ یەکەمجار تۆماری بایۆمەترییان کردووە و 8
هەزار و 898 دەنگدەریش کە لە ساڵی 2007 لەدایکبوون خۆیان تۆمارکردووە و ژمارەی دەنگدەرانی
زیادەش گەیشتووەتە 7 هەزار و 800 دەنگدەر" جومانە غەلای وایوت.
بۆ جاری دووەم ئامێرەکانی دەنگدان تاقیدەکرێنەوە
دوای بەرێوەچوونی یەکەم تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدان
بەشێوەیەکی سەرکەوتوو، بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دووەم
تاقیکردنەوە ئەنجامبدات.
وتەبێژی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکرد: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکان ئامادەکاری دەکات بۆ دووەم تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدان، ئەمەش
دوای ئەوەی یەکەم تاقیکردنەوە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوەچوو".
ئەمەش
لە کاتێکدایە، رۆژی 9ی4ی2025 ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە زۆرینەی دەنگ، 11ـی 11ـی
2025ـی وەك ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دیاریكرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

