ئاگرەکەی هەڵەبجە سێ رۆژە بەردەوامە
کوردستان 11:52 AM - 2025-08-19
میدیاکان
ئاگرەکەی هەڵەبجە
ماوەی سێ رۆژە ئاگرەکەی پارێزگای هەڵەبجە بەردەوامە و جگە لە زیانە
گیانییەکان چەندین دۆنم لە پوش و پاوەن سوتاون، بەرگری شارستانی پارێزگاکەش
هیواخوازە ئەمڕۆ ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
دوو کەس گیانیان لەدەستداوە
رۆژی 17ی8ی2025، ئاگرێک لە ناوچەی کۆکۆیی لە رۆژهەڵاتی هەڵەبجە کەوتەوە و دواتر بە خێرایی تەشەنەی کرد و تیمە خۆبەخشەکان و بەرگری شارستانی و هاووڵاتیان هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیان دا، بەڵام لەکاتی هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی خۆبەخشێکی ژینگەپارێز بەناوی ئاری موختار گیانی لەدەستدا، رۆژی دواتریش پۆلیسێكی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە بەناوی محەمەد شێخ حەیدەر سازانی گیانی لەدەستدا، بەمەش ژمارەی قوربانییەکان بۆ دوو کەس بەرزبووەوە.
سلێمانی هاوکاری هەڵەبجە دەکات
پەیوەست بە زیانەکانی دیکەی ئاگرەکە، زانیار عومەر وتەبێژی بەرگری شارستانی
هەڵەبجە بە PUKMEDIA ی راگەیاند: هەر دوێنێ دوو هاووڵاتی دیکە بریندار بوون کە برینەکەیان سوکە.
راشیگەیاند: پارێزگاری هەڵەبجە
داوای لە سلێمانی کرد هەندێک ئامێری
تایبەت بنێرن و ئەوانیش ناردوویانە، لە ئێستادا هەوڵی ئاگر بڕکردن دەدەین و لە
هەوڵەکانیشمان بەردەوامین بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.
هۆکاری کەوتنەوەی دیار نییە
وتەبێژی بەرگری شارستانی هەڵەبجە هیوای خواست ئەمڕۆ بتوانن ئاگرەکە کۆنترۆڵ
بکەن، لەو بارەیەوە رایگەیاند: ئەگەر کەشوهەوا لەبار بێت، واتە بایەکی بەهێز
نەبێت، ئەمڕۆ ئاگرەکە کۆنترۆڵ دەکەین.
پەیوەست بە هۆکاری ئاگرەکە و سوتانی چەند دۆنم زەوی، زانیار عومەر رایگەیاند: هێشتا نازانرێت بەدیاریکراوی چەند دۆنم زەوی سوتاوە، بەڵام بە سەدان دۆنم زەوی جوتیار و
باخەوانان لەگەڵ پووش و پاوەن سوتاوە، باسی لەوەشکرد:" هێشتا لێکۆڵینەوە
نەکراوە لەبارەی هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە".
ماتەمینی راگەیەندرا
لەلایەکی دیکەوە، پارێزگاری هەڵەبجە
بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی ئاگرەکە دوو رۆژ ماتەمینی راگەیاند و ئاماژەی
بەوەکردووە: ئاڵای
پیرۆزی کوردستان لەسەر سەرجەم دامودەزگا رەسمییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بۆ
نیوە دادەگیرێت و سەرجەم ئاهەنگ و بۆنە و چالاکییەکی شادی ئامێز ڕادەگیرێت وەک ڕێزێک
بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدەكانمان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

