ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەمەرج بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی شەشی دا
کوردستان 05:06 PM - 2025-08-19
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق
كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق
ئەمڕۆ 19ی 8ی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆبووە و لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا، بڕیاریدا بەمەرج مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجبكات.
بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق، تەیف سامی وەزیری دارایی راسپاردووە رێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێم تەواو بكات و مووچە بۆ هەرێم بنێرێت.
هەرچەندە بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران بەومەرجە بووە كە پێویستە حكومەتی هەرێم بڕی 120 ملیار دینار وەك داهاتی نانەوتی مانگی حوزەیران بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عیراق، بەڵام لە بەرامبەردا حكومەتی هەرێم پێشتریش رەزامەندی دەربڕیبوو كە ئەو بڕە پارەیە وەك داهاتی نانەوتی بۆ مانگی شەش بخاتە سەر هەژماری دارایی عیراق، بەڵام دڵنیایی ناردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی لە عیراق دەویست.
سەرچاوەیەك لەناو كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیران بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەكۆبوونەوەكەدا ئاماژە بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كرا و ئەوەخرایەڕوو، كە بەپێی هەوڵەكانی هەردوو حكومەت لەماوەیەكی نزیكدا دەست بەهەناردەكردنەوەی نەوت دەكرێت، هەرچەندە لە ئێستادا چەند كێشەیەكی تەكنیكی كەم ماون و چاوەڕوان دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو كێشانەش چارەسەر بكرێن.
چاوەڕواندەكرێت لە 24 سەعاتی داهاتوودا حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی بۆ عیراق بنێرێت و پاشانیش وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی حوزەیران بۆ هەرێم بنێرێت كە بڕەكەی زیاتر لە 900 ملیار دینارە.
جێی ئاماژەیە، ئەم خەرجكردنە تەنها بۆ مووچەی مانگی حوزەیرانە و بۆ مانگی داهاتوو پێویستە دەست بەهەناردەكردنەوەی نەوت بكرێت و لێكتێگەیشتنی نێوان هەردوو حكومەت جێبەجێ بكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

