ئاگرهكهی ههڵهبجه زیان به پێنج ههزار دۆنم زهوی دهگهیهنێت
کوردستان 11:58 AM - 2025-08-20
PUKMEDIA
دیمەنی ئاگرەکە
دوای سێ رۆژ،
ئاگرهكهی پارێزگای ههڵهبجه كۆنترۆڵكرا، كه بههۆیهوه دوو كهس گیانیان لهدهستداو
نزیكهی پێنج ههزار دۆنم پۆش و پاوهن و ژمارهیهكی زۆر ئاژهڵی كێویی سوتان، بهڕێوهبهری
بهرگری شارستانی ههڵهبجهش دهڵێت:" شهش گوند لهناوچهكه زیانی زۆریان
بهركهوتووهو لهئێستاشدا چاودێری شوێنه سووتاوهكان دهكهین و تیمهكانمان لهشوێنی
ئاگرهكهن، بۆ رێگریکردن لەسەرهەڵدانەوەی ئاگرەکە".
بەتەواوی 6 گوند سوتاوون
عەمید عابدین عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەڵەبجە بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: شەوی رابردوو ئاگرەکەی هەڵەبجە کە ماوەی 3 رۆژی خایاند، کۆنترۆڵکرا، بەڵام لەپێناو سەرهەڵنەدانەوەی ئاگرەکە، شوێنەکە هەر لەژێر چاودێری تیمەکانماندایە.
وتیشی: بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 5 هەزار دۆنم پووش و
پاوەن و باخی هاووڵاتی و سنووری 6 گوند بەتەواوی سووتاون و بەشێوەیەکی گشتیش زەرەر
و زیانەکان زۆرن، بەڵام گەورەترین زەرەر لەلامان گیانلەدەستدانی ئەو دوو گەنجە
ژینگەدۆستە بوو کە یەکێکیان کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بوو، بەهۆی ئاگرەکەوە
گیانیانلەدەستدا.
بەڕێوەبەری
بەرگری شارستانی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکرد: لەرۆژی
کەوتنەوەی ئاگرەکەوە تەواوی بنکەکانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی بەگری شارستانی هەڵەبجە
بە ئەفسەر و کارمەندەوە بەبێ پشوو لەهەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدا بوون و بە
تەواوی هەوڵی پاراستنی ناوشارمان-دا، چەندین کارمەندیشمان برینداربوون، هاوکات جگە
لەوەی هاووڵاتیانی هەڵەبجە خۆبەخشانە هاوکارمان بوون، تیمە فریاگوزارییەکانی دەرەوەی
پارێزگای هەڵەبجەش هاوکارمان بوون.
زیانی ئاگرەکەی هەڵەبجە بە 1.5 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت
هەر لەوبارەیەوە رۆژنامەنووس سەرهەد هەڵەبجەیی لەخەمڵاندنێکیدا کە بۆ PUKMEDIA ی ناردووە، زیانی ئاگرەكەی هەڵەبجە بە 1.5 ملیۆن
دۆلار دەخەمڵێنێت، هاوکات ئەوەشدەخاتەڕوو، ئەگەر لە رووبەری 250 مەتردا تەنها یەك دار
بەڕووی تێدا بێت، ئەوا زیاتر لە 150 هەزار دار بەروو بە تەواوی سووتاون، كە تەمەنی
هەندێك لەدارەکان سەدان ساڵ دەبێت، ئەگەر بە گریمانەیی لە 500م چوارگۆشەدا تەنها یەك
دارەبەن (قەزوان)ی تێدابیت ئەوا زیاتر لە هەزار و 500 دارەبەن بە تەواوی سووتاون.
رۆژنامەنووسەکە
خەـلاندن بۆ نرخی هەر دارێک دەکات و ئاماژەبەوەدەکات، ئەگەر نرخی یەك داربەڕوو یان یەك دارەبەنی بەتەمەن بەلایەنیكەمەوە
هەزار دۆلاری بۆ دابنرێت ئەوا زیانەكان دەكاتە
نزیکەی 150 ملیۆن دۆلار.
دوو کەس گیانیان لەدەستدا
رۆژی 17ی8ی2025، ئاگرێک لە ناوچەی کۆکۆیی رۆژهەڵاتی هەڵەبجە کەوتەوە و دواتر بە خێرایی تەشەنەی کرد و تیمە خۆبەخشەکان و بەرگری شارستانی و هاووڵاتیان هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیان دا، بەڵام لەکاتی هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی خۆبەخشێکی ژینگەپارێز بەناوی ئاری موختار گیانی لەدەستدا، رۆژی دواتریش پۆلیسێكی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە بەناوی محەمەد شێخ حەیدەر سازانی گیانی لەدەستدا، بەمەش ژمارەی قوربانییەکان بۆ دوو کەس بەرزبووەوە.
ماتەمینی راگەیەندرا
لەلایەکی
دیکەوە، پارێزگاری هەڵەبجە بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی ئاگرەکە دوو رۆژ ماتەمینی راگەیاند
و ئاماژەی بەوەکرد: ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە سەرجەم دامودەزگا رەسمییەکانی سنووری
پارێزگای هەڵەبجە بۆ نیوە دادەگیرێت و سەرجەم ئاهەنگ و بۆنە و چالاکییەکی شادی ئامێز
رادەگیرێت وەک رێزێک بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدەكانمان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

