سەرۆككۆمار: پارێزگای سەڵاحەدین لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆردا قوربانی زۆریداوە
عیراق 03:49 PM - 2025-08-20
راگەیاندنی سەرۆككۆماری عیراق
كۆبوونەوەی سەرۆککۆمار لەگەڵ پارێزگار و سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین
ئەمڕۆ چوار شەممە، 20ی ئابی 2025، د.لەتیف جەمال رەشید، سەرۆككۆماری عیراق، سەردانی باڵەخانەی پارێزگای سەڵاحەدینی كرد و لەگەڵ بەدر مەحمود، پارێزگاری سەڵاحەدین و عادل سومەیدەعی، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و فەرماندە ئەمنییەكان كۆبووەوە.
لە دیدارەكەدا سەرۆككۆمار خۆشحاڵی خۆی بە سەردانیكردنی پارێزگاكە دەربڕی و بە پارێزگایەكی ئازیزی دڵی عیراقییەكانی وەسف كرد، بەهۆی ئەو مێژووە دێرینەی هەیەتی و ئەو قوربانییە گەورانەی كە لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و بەرگریكردن لە یەكپارچەیی خاكی عیراقدا پێشكەشی كردووە.
سەرۆككۆمار جەختی لە گرنگیی كاركردن لەناو پارێزگاكەدا كردەوە لەسەر بنەمای هاوبەشیی كۆمەڵایەتی و بنەمای دادپەروەری و دووركەوتنەوە لە ململانێی سیاسی، چونكە هیچ گەشەپێدانێكی راستەقینە بەبێ سەقامگیری نایەتەدی و هیچ سەقامگیرییەكیش بەبێ دادپەروەری و شەفافیەت و متمانە لە نێوان هاووڵاتی و لێپرسراودا بوونی نییە.
هەروەها روونیكردەوە، كە پێویستە هەماهەنگی و پلاندانان لە نێوان هەردوو حكومەتی فیدراڵی و خۆجێییدا هەبێت بۆ دانانی پارێزگاكە لەسەر رێگای بوژانەوە و پێشكەوتن.
سەرۆككۆمار جەختی كردەوە، لە پێویستیی دانانی بەرژەوەندیی خەڵكی پارێزگاكە لە سەرووی هەموو شتێكەوە و یەكخستنی هەوڵەكان و وتارەكان و كردنەپێشینەی پرسەكانی پارێزگاكە كە هیچ جێگەیەكی سازشی تێدا نەبێت، هاوكات داوای كرد بودجەی تایبەت بە پارێزگاكە خەرج بكرێت و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان جێبەجێ بكرێن.
هەروەها جەختی لە بەردەوامیی پشتیوانیی سەرۆكایەتیی كۆمار كردەوە بۆ هەر كارێكی دڵسۆزانە كە لە بەرژەوەندیی پارێزگاكاندا بێت و هەوڵەكانی بۆ ئاسانكردنی بەربەستەكانی بەردەم پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی هاووڵاتییان، ئاماژەی بە هەوڵەكانیشی كرد لە ئازادكردنی زیاتر لە 15 هەزار راگیراو.
سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆككۆمار جەختی لە پێویستیی گرتنەبەری رێكاری توند كردەوە بۆ رێگریكردن لە بەكارهێنانی پۆست و سامانی گشتی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا، بەشێوەیەك كە جێبەجێكردنی پێوەرەكانی دەستپاكی و شەفافیەت بە باشترین شێوە مسۆگەر بكات.
هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی گشتیی ناوچەكە تاوتوێ كرا و جەخت لەسەر رەتكردنەوەی ئەو دەستدرێژییەی دەكرێتە سەر فەڵەستین كرایەوە، هەروەها پێویستیی پشتیوانیكردن لە دۆزی گەلەكەی و مافی چارەی خۆنووسین و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی لەسەر خاكی نیشتمانیی خۆی.
لای خۆیەوە، پارێزگاری سەڵاحەدین باسی لە دۆخی سەڵاحەدین و دەستكەوتە بەدەستهاتووەكان و ئەو ئاستەنگانەی كرد كە روبەڕووی پڕۆسەی ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوزارییەكان دەبنەوە و خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەكەی سەرۆككۆمار بۆ سەڵاحەدین دەربڕی و دووپاتی كردەوە كە سوورن لەسەر خزمەتكردنی پارێزگاكە و خەڵكەكەی بەوپەڕی ئەمەك و دڵسۆزییەوە.
هەروەها پارێزگار قەڵغانی پارێزگای سەڵاحەدینی پێشكەش بە سەرۆككۆمار كرد وەك رێز و پێزانینێك بۆ سەردانەكەی بەڕێزیان بۆ پارێزگاكە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

