ناسا: ئاگره‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه هاوشێوه‌ی نه‌بووه
کوردستان 08:09 PM - 2025-08-20
PUKMEDIA
وێنەکانى ناسا
به‌گوێره‌ی ده‌زگای
ئاسمانی ناسا، كۆی رووبه‌ری سووتاوی ئاگره‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه (١٥.٩٧كم٢) واته
(٦.٣٨٨دۆنم) پوش و پاوان و دارستانی سروشتی و باخ بوو.
كاره‌ساتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی
ده‌زگای ئاسمانی ناسا، له رێكه‌وتی (١٧/٨/٢٠٢٥) ئاگرێك له دارستان و
ناوچه چیاكانی باشووری شاری هه‌ڵه‌بجه كه‌وته‌وه، تاوه‌كو(١٩/٨/٢٠٢٥) بۆماوه‌ی
سێ رۆژ به‌رده‌وامبوو، شوێنی ئاگره‌كه له‌سه‌ر بازنه‌ی پانی(٣٥، ١٠٠- ٣٥، ٠٤٦) باكوور
و هێڵی درێژی(٤٦، ٠٧١- ٤٥، ٩٩٨) خۆرهه‌ڵات بووه، سنووری گونده‌كانی (تله‌وه‌رێ،
سازان، گرده‌ناوێ، چناره‌ی كۆكۆیی، نه‌یجه‌ڵه، مۆردین، لمه، پێگه، قولی متكان،
كۆساوا) گرته‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه، رووبه‌ری ناوچه سوتاوه‌كان له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا به‌م شێوه‌یه بووه
رۆژی یه‌كه‌م: رێكه‌وتی(١٧/٨/٢٠٢٥)
رووبه‌ری(٤.٦٤كم٢) سووتاوه.
رۆژی دووه‌م: رێكه‌وتی(١٨/٨/٢٠٢٥)
رووبه‌ره‌كه بووه‌ته (١١.٥٠كم٢) ، واته رووبه‌ری(٦.٨٦كم٢) زیادیكردووه و
سووتاوه.
رۆژی سێیه‌م: رێكه‌وتی(١٩/٨/٢٠٢٥)
رووبه‌ره‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ (١٥.٩٧كم٢)، واته به‌راورد به رۆژی دووه‌م رووبه‌ری(٤.٤٧كم٢)
زیادیكردووه، هاوكات به‌راورد به رۆژی یه‌كه‌م رووبه‌ری سووتاو بۆ (١١.٣٣كم٢) زیادیكردووه.
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی
سه‌دی رووبه‌ری سوتاو ده‌رده‌كه‌وێت كه:
رێژه‌ی(٢٩.٠٥٪) رووبه‌ری سوتاو ده‌كه‌وێته رۆژی یه‌كه‌م، به‌ڵام رێژه‌ی
(٤٢.٩٦٪) ده‌كه‌وێته رۆژی دووه‌م، پاشان رێژه‌ی(٢٧.٩٩٪)
سوتانه‌كه ده‌كه‌وێته رۆژی سێیه‌م، واته كۆی رووبه‌ری
سووتاو(١٥.٩٧كم٢) بووه كه ده‌كاته (٦.٣٨٨ دۆنم) و (١٥٩٧هێكتار).
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی
ناسا، ئاگره‌كه كه‌م وێنه‌بووه له‌م سنووره و رێژه‌یه‌كی زۆر دارستان و له‌وه‌ڕگا
و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی له‌نێوچوون، كه دواجار زیانێكی زۆری به هه‌مه‌جۆری رووه‌ك
و زینده‌وه‌ران گه‌یاندووه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵی ده‌وێت.
وێنه‌كانی مانگی
ده‌ستكردی هه‌ر سێ رۆژه‌كه:
رۆژى یەکەم
رۆژى دووەم
رۆژى سێیەم
ئاماده‌كردنی: رێباز
لقمان مسته‌فا/ مامۆستای زانكۆ
PUKMEDIA سه‌رچاوه/ ده‌زگای ئاسمانی ناسا، سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌ی
زانیاری ئاگرFIRMS
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

