بۆ یەکەم جار عەجاج دان بەتاوانەکانیدا دەنێت
کوردستان 09:51 AM - 2025-08-21
رۆژنامەی سەباح
چاوپێکەوتنی عەجاج لە رۆژنامەی سەباح
عەجاج ئەحمەد
حەردان یەکەمجار و دوای دەستگیرکردنی دان بە زۆرێک لەو تاوانانەدا دەنێت کە دەرهەق
بە زیندانیکراوانی نوگرەسەلمان ئەنجامیداوە و رایدەگەیەنێت، برسیکردنیان وەک چەک بەکارهێناوە و
دەشڵێت، لە 10 مانگدا دوو لەسەر سێی زیندانییەکان لەبرسا گیانیان لەدەستدا.
رۆژنامەی سەباحی
عیراقی دەقی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ عەجاج بەرپرسی زیندانی نوگرەسەلمان لە سەردەمی
رژێمی پێشوودا بڵاوکردەوە، لەچاوپێکەوتنەکەدا وتی،"لە ساڵی 1989 بووم بە
لێپرسراوی زیندانی نوگرەسەلمان، کە 400 زیندانیکراوی عەرەبی لێبوو، دوای ئەوەی
زیندانەکە بەتاڵ کرا، چوار هەزار هاووڵاتیی کوردی بۆ هێنرا".
هەر لەچاوپێکەوتنەکەدا
عەجاج دانی بە زۆرینەی تاوانەکانیدا ناو وتی: برسیکردنمان وەک چەک بەکاردەهێنا، کە
هیچ لە هێرشی سەربازی کەمتر نەبوو، لە ماوەی 10 مانگدا دوو لەسەر سێی
زیندانیکراوەکان گیانیان لەدەستدا.
کاتی ئەوەیە عەجاج سزا بدرێت
سالار مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەوتارێکیدا کە بەناونیشانی ( عەجاج لەناو هۆڵی دادگای باڵای تاوانەکانی عیراق "لە زاری شایەتحاڵەکانی نوگرەسەلمانەوە")، لەبەشی بیروڕای PUKMEDIA بڵاوکراوەتەوە، نووسیویەتی: عەجاج ناوێکە لە دادگای باڵای تاوانەکانی عیراق، چەندین سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە لەلایەن شایەتحاڵە سکاڵاکارەکانی زیندانی قەڵای نوگرەسەلمانەوە.
راشیگەیاندووە:کاتی ئەوەیە رێکار بگیرێتە بەر بەپێی یاسای دادگاکە ژمارە (10) ی ساڵی2005 و بڕیاری دەستەی دادەوەرانی دادگای باڵای تاوانەکانی عیراق رێو شوێنی یاسایی ئەنجام بدرێت و یەکلاکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی رووبەڕووی ئەو جەلادە کراونەتەوە بەپێی ئەحکامەکانی دادگاکە.
خانمی یەکەم بانگەوازێکی بڵاوکردەوە
رۆژی 1ی8ی2025،نوسینگەى خانمی یەكەمی عیراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: "داوا لەهەموو زیندانیەکانی رابردوو، خێزانی قوربانیانی ئەنفال، کەسوکاری بێ سەروشوێنبوان دەکەم سکاڵای یاسایی تۆمار بکەن و گەواهی بدەن تا دادپەروەری فەراهەم بێت و ئەم تاوانبارە خوێنمژە لەسەر تاوانەکانی دەرهەق بەگەلەکەمان، لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت".
لە راگەیەنراوەکەى نوسینگەى خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق، ئاماژە بەوەشکراوە: "هەمیشە پشتیوانی کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانی ئەنفال بووم ، وەک بەڵێنم پێدان هەوڵی بەدیهێنانی دادپەروەری بدەین هەرچەند بخایەنێت، لێپرسینەوە لەوانەش بکرێت کە دەستی چەپەڵیان بەخوێنی ژنان و منداڵانی بێتاوانمان سوورە".
چیرۆکی کارێکی نامرۆڤانەی عەجاج لەزاری شایەتحاڵێکەوە
دارا حەمە عەلی، کە لە تەمەنێکی منداڵیدا تامی تاڵی ژیانی زیندانی نوگرە سەلمانی کردووە و یەکێکە لە شایەتحاڵی بەشێک لە رووداوە نامرۆڤایەتییەکانی ئەو زیندانە، چیرۆکێکی تراژیدیا و نامرۆڤانەی عەجاج کە سەرپەرشتیاری زیندانەکە بوو بۆ PUKMEDIA دەگێڕێتەوە.
دارا حەمە عەلی دەڵێت :"عەجاج یەکێکە لەو تاوانبارانەی راستەوخۆ بەشدارە لەو تاوانانەی بەرامبەر بە گەلی کورد کراوە و بەرپرسی یەکێک لە خراپترین و ناشرینترین زیندانەکانی حزبی بەعس بوو، خۆشی یەکێک بوو لەو کەسانەی هەڵسوکەوتێکی زۆر نامرۆڤانەی لەگەڵ زیندانیکراوانی نوگرە سەلمان هەبووە".
تاوانبار "عەجاج ئەحمەد حەردان" یەكێك بووە لە سەرپەرشتیارانی زیندانی نوگرە سەلمان لە پارێزگای سەماوە لە باشوری عیراق و رۆژی 31ی 7ی 2025، هەواڵی دەستگیركردنی لەلایەن نوسینگەی خانمی یەكەمی عیراقەوە راگەیەندرا و داوا لە زیندانیكراوان و كەسوكاری زیندانیكراوان و بێسەرشوێنبووەكان كراو پەیوەندیان پێوەبكەن بۆ تۆماركردنی سكاڵا دژی ئەو تاوانبارە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

