هەمواركردنەوەی یاسای زیندانیانی سیاسی لە كارنامەی ئەنجومەنی نوێنەراندایە
عیراق 04:11 PM - 2025-08-21
راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق
یەكێك لە دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كارنامەی سێ دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنەكەی بڵاوكردەوە، كە بریتین لە دەنگدان و خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ چەند پڕۆژە و پێشنیازە یاسایەك.
بەگوێرەی كارنامەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، كە كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە، دانیشتنی رۆژی دووشەممە 25ی ئابی 2025، شەش بڕگە لەخۆدەگرێت، كە گرنگترینیان دەنگدانە لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای وەزارەتی پەروەردە و یاسای بنەماكانی هاوتاكردنی بڕوانامە و پلەی زانستی.
هەر بەگوێرەی كارنامەكە، دانیشتنی رۆژی سێشەممە 26ی ئاب، شەش بڕگە لەخۆدەگرێت، كە گرنگترینیان دەنگدانە لەسەر هەمواری دووەمی یاسای دامەزراوەی زیندانییە سیاسییەكان ژمارە 4ی ساڵی 2006.
بەپێی ماددەی 1 بڕگەی (ز) لە رەشنووسی هەمواری دووەمی یاسای زیندانیانی سیاسی عیراق، كە بڕیارە دەنگی لەسەر بدرێت، سەرجەم رزگاربووانی كیمیابارانی هەڵەبجە و شاڵاوەكانی ئەنفال، كە لە ئەنجامی هەڕەشەكانی رژێمی عیراق ناچاربوون پەنا بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران ببەن، هەموو ئەو ماف و ئیمتیازاتانەیان پێدەدرێت كە بە زیندانیانی سیاسی عیراق دراوە.
دانیشتنی رۆژی چوارشەممە 27ی 8ی 2025 ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، حەوت بڕگە لەخۆدەگرێت، لەوانە دەنگدان لەسەر هەمواری سێیەمی یاسای قەرەبووكردنەوەی ئەو كەسانەی كە بەهۆی رژێمی پێشووەوە زیانیان بەركەوتووە.
هاوكات ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە سەرۆكایەتی مەحمود مەشهەدانی، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا باس لە میكانیزمەكانی پەسندكردنی كارنامەی دانیشتنەكانی داهاتوو كرا، كە گرنگترین دەنگدان و پەسندكردنی ئەو پڕۆژەیاسایانەن كە كاریگەرییان لەسەر ژیانی هاووڵاتیان و سەقامگیری سیاسی و ئابووری وڵات هەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

