دوو توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ریده‌خات ئاوی خواردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه ستانداردی جیهانییه
کوردستان 12:30 PM - 2025-08-23
کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر
دەریاچەی سیروان- هەڵەبجە
دوو توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتوون، كه ئاوی خواردنه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌پێی ستاندارده جیهانییه‌كانه و به‌شێوه‌یه‌كی خاوێن و بێكێشه ده‌گات به هاووڵاتیان، پرۆفیسۆر تاریق حه‌مه‌ئه‌مین-یش پشتڕاستیدهكاتهوه كه ،"توێژینه‌وه‌كه له‌ماوه‌ی ساڵی 2024ـ 2025 ئه‌نجامدراوه‌و ده‌ره‌نجامه‌كانی بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه جێگه‌ی دڵخۆشییه".
پرۆفیسۆر تارق حەمه‌ئه‌مین بە PUKMEDIA رایگه‌یاندووه، دوو توێژینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئه‌كادیمی تر ئه‌نجامداوه بۆدڵنیابوون له لایه‌نێكی ته‌ندروستی هاووڵاتیانمان و هه‌ر ئه‌وه‌ش هانده‌ری سه‌ره‌كی بوو بۆ ئه‌م كاره‌مان، له ماوه‌ی ساڵانی پێشوو كاری تری جددیمان كردبوو له بواره ته‌ندروستی و ژینگه‌ییه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام پێویست بوو درێژه به كاره زانستیهكانمان بده‌ین، تا گه‌شتنه ئه‌وه‌ی كه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌م توێژینهواش بده‌ین و ده‌رگاش واڵابكه‌ین بۆ كاری ئاینده‌مان.
راشیگه‌یاند: به سوپاسی زۆره‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ڵه‌بجه و كارمه‌ندانی پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ری ئاوی هه‌ڵه‌بجه، كه‌هاوكاری ته‌واوبوون له ئه‌نجامدانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، کە دیاریكردنی بڕی ئه‌له‌منیۆمی هاتووه، پاشان هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واوه‌تی ئه‌م توخمه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌كرێت فره لایه‌ن بێت ، چ بڕی ئاسایی كه خۆی هه‌ر له ئاودا بوونی هه‌یه، یان پیسبوونی ئاوی سه‌رچاوه به هه‌ر هۆكارێكی ده‌ره‌كی یان له‌ئه‌نجامی به‌كارهێنانی ماده‌ی ئهلهمهوه بێت كه به‌كارده‌هێنرێت بۆ خاوێنكردنه‌وه‌و لابردنی لێڵێتی ئاوی سه‌رچاوه‌كه، كه ئه‌مه‌ش هه‌ندێجار بڕی زۆر له‌م پێكهاته‌یه به‌كارده‌هێنرێت و ده‌بێته هۆی زۆری بڕی ئه‌له‌منیۆم له‌ئاوی چارهسهركراودا، به‌مه‌ش گرفتی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی دروستده‌بێت كه له باوترینیان نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر ( بیرچوونه‌وه) یان گرفت بۆ گورچیله‌كان دروست ده‌كات، ده‌رئه‌نجامی كاره‌كانمان به‌داخه‌وه له هه‌ندێك مانگه‌كانی ساڵداو به‌تایبه‌ت وه‌رزی زستان و باران ، بڕی ئه‌له‌منیۆم زیاتر ده‌بێت له‌ئاستی ئاسای خۆی و ڕێنمای پێویست دراوه به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆئه‌م مه‌به‌سته‌و له ئێستادا هیچ گرفتێكی تیادا نیه.
ئه‌و پسپۆڕه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، توێژینه‌وه‌یه‌كه له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ڵه‌بجه كراوه، له ڕوی ئه‌ندازیاری و ستانداره ژینگه‌ییه‌كانه‌وه پرۆژه‌ی ئاوی هانه‌ژاڵه پرۆژه‌یه‌كی تێر‌و ته‌سه‌له، به‌ڵام ئه‌مه به‌س نیه پێویسته ساڵانه بهشهكانیی ئه‌م پڕۆژه‌یه بخرێنه ژێر چاودێریه‌وه، كه ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌ش ئه‌وه‌بوو كه هه‌موو به‌شه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی ئاوی هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵبسه‌نگێندرێت تا دڵنیابینه‌وه له‌توانای پاككردنه‌وه‌ی ئاوی پاك بۆ دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه.
پرۆفیسۆر تارق حمه‌ئه‌مین ده‌شڵێت: به به‌كارهێنانی میتۆدێكی زانستی وورد نموونه‌ی ئاو له‌هه‌موو به‌شه‌كانی پڕۆژه‌ی ئاوه‌كه وه‌رگیراوه‌و ڕاده‌ی پاككردنه‌وه‌كه‌ش هه‌ڵسه‌نگێندراوه ! پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ڵه‌بجه پشت ده‌به‌ستێته سه‌ر ڕوباری سیروان، هه‌ر له‌و خاڵه‌وه كه ئاوه‌كه وه‌رده‌گیرێت بۆ پڕۆژه‌كه‌و له‌هه‌موو وێسته‌گه‌كانی پڕۆژه‌كه‌و تا ده‌گاته ده‌ستی هاووڵاتی ئاوی هه‌ڵه‌بجه خراوه‌ته ژێر پشكنینێكی وورده‌وه له‌ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كهپڕۆژهكه له‌هه‌موو به‌شه‌كانیدا به باشی كاری خۆی ده‌كات له پاككردنه‌وه‌ی ئاوهكهداو به شێوه‌یه‌ك كه هاوتایه له‌گه‌ڵ ستانده‌ره جیهانیه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی دروست و خاوێن ده‌گاته ده‌ست هاووڵاتیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

