ژن و منداڵە زیندانییە بیانییەكان بۆ وڵاتەكانیان دیپۆرت دەكرێنەوە
عیراق 12:04 PM - 2025-08-24
ميدياكان
زیندانیی
رۆژی شەممە 23ی8ی2025، وەزارەتی داد پلانی دیپۆرتكردنەوەی ژنە زیندانییە بیانییەكان و منداڵەكانیان بۆ وڵاتەكانیان راگەیاند، ئەمەش بەپێی یاداشتەكانی لێكتێگەیشتن و پرەنسیپی مامەڵەكردن، هەروەها وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەدا، كە دەستیكردووە بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتانە بۆ دیپۆرتكردنەوەی زیندانییەكان.
ئەحمەد لعێبی وتەبێژی وەزارەتی داد بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی وتووە، ئەنجومەنی باڵای وەزیران بۆ ئاسایشی نیشتمانی فەرمانی پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵای دەركردووە، بە سەرۆكایەتی خالید شوانی وەزیری داد، كە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و وەزارەتی دەرەوە و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی وەك ئەندام بەشدارن.
ئەم لیژنەیە بەرپرسیارە لەداڕشتنی پلانێك بۆ دیپۆرتكردنەوەی ژنە زیندانییە بیانییەكان و عەرەبەكان و منداڵە یاوەریەكانیان، بەپێی یاساو یاداشتی هاوكاری و رێككەوتننامە و بەڵگەنامەی رادەستكردن و پرەنسیپی بەرامبەر و وتەبێژەكە ئاماژەی بەوەكردووە، سەدان زیندانی ژن و منداڵی یاوەریان لە چاكسازییەكانمان هەن.
لعێبی دەشڵێت، وەزارەتەكە بە سەرۆكایەتی وەزیری داد هەوڵیداوە پلانێكی پراكتیكی بۆ گواستنەوەی ژنە زیندانییە بیانییەكان و منداڵەكانیان دابڕێژێت، وەزیری داد لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتانە كۆبووەوە، ئەم بابەتەیان تاوتوێكردووە، گوێی لە نوێنەرەكانیان گرتووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سەبارەت بەو وڵاتانەی كە پێشتر یاداشت یان رێككەوتنمان لەگەڵیاندا هەیە، یان ئەو وڵاتانەی پەیوەندییان بە رێككەوتنی ریازەوە كردووە، دەتوانرێت ئەو یاداشت و رێككەوتنانە هەمواربكرێنەوە بۆ ئەوەی هاوتەریبن لەگەڵ ئەو بڕیارانەی حكومەت كە پێمان گەیشتووە، بەپێی ئەو بڕیارە زیندانییە ژنەكان و منداڵە یاوەریەكانیان لە هەموو سزاكان جگە لە سزای لەسێدارەدان بگوازرێنەوە.
ئەم هەنگاوە، بەشدارە لەكەمكردنەوەی قەرەباڵغی لەچاكسازییەكانمان، هەروەها بەشێكە لەپرەنسیپی مامەڵەكردن وەك بەرامبەر، بەدەستهێنانی دەستكەوتی زیاتر بۆ وڵات، جگە لە رەهەندی مرۆیی و ناوخۆیی، ئەحمەد لعێبی وتەبێژی وەزارەتی داد وای وتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

