لۆ بزرم ؟
بیروڕا 09:51 PM - 2025-08-24
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
بە هەوڵێرییەکی خۆش و شیرین دەڵێ (عەزیزی من لۆ بزرم.. کورە ڕەشکەوە) بەڵام عەزیزم بە خودای رەشی ناکاتەوە، چونکە نانی جەواشەکارییەکەی لەوەدایە.
وەڵلا دەنا رەشکاتەوە هیچی نامێنێ پەخشی بکاتەوە. ئەدی رەشکاتەوە چۆن درۆی پارەدارکراو سپی کاتەوە؟
ئیشەکەی ئەوەیە شمەکی درۆ لە بازاڕی هەڵمەتی پیلانگێڕی و رووماڵی دەلەسە ساغ بکاتەوە.
نەکراوە و نەبوە کە جەماعەتێک بەیانیان باسی ئاڤاکردنەوەی وڵات و ئارامی و ئاسایش بکەن و ئێوارەکەی کەناڵی ئەحبابیان هەموو شتێک بروخێنێ بەسەر یەکدا.
بەیانیان بە قات و ریباتەوە باسی نیشتمان و حکومەت و یەکریزی کورد دەکەن و ئێوارەکەی بە بیجامەوە لە پەیجی سێبەر و شەوەکەی بە پۆشاکی ریلاکسەوە لە کەنالی پارەدار کراو هیچی تیاناهێڵن.
بزمارەو بزمارە و نەخێر … بزمار نییە مێخە .
چاویان نابینایە لە ئاستی بەسەرهاتەکانی هەولێر و سلێمانییان پێ فوستاتی شەڕە ، هەرچی ئاوەرۆی رق و قینی هەیانە رووی لە کانیاوی پاکی سلێمانی دەکەن.
ئەوان پێیان خۆشە سلێمانی بۆ ئارامی و یاساپەروەری یەکلانەبێتەوە . لای ئەوان بۆچی باشە ئەم دەڤەرە؟ با خەڵکەکەی قەت نەحەسێنەوە و هەمیشە بە پیلان و ئەزێتدان دەورە درابن . شاری (هەڵمەت و قوربانی) یە و بۆ ئەوەی بۆ هەڵمەت و بوژانەوە راست نەبێتەوە پێویستە هەمیشە( قوربانی)بێت.
نەکراوە و نەبیستراوە .. رووداوی پایتەخت و شەڕی عەشرەت قەت نابێتە هەواڵ ، بەڵام گێرانەوەی پیلانگێڕی و کودەتایان لە نیوەی رێ پێ حەیف و مەخابنە.
ئاخری عەزیزم کوی رەشکاتەوە؟ ئەو هەموو ئیشەکەی بڵاوکردنەوە و پەخشی دڵەراوکێیە و بۆ ئەمە ژووری ئۆپەراسێۆنی دەمەزەردکردنەوەی نیگەرانی و بێئومێدکردن و لەبیر بردنەوەی مووچە و گوزەرانیان داناوە.
ئیشی ئەوان ئاواکردنەوەی ئارامی و دڵنیایی نییە، ئەوان بە سروشت و بە تۆمار و بە بەسەرهات ماڵی شێواویان دەوێ و شڵەژان و پەتی باریکی نێوان ئارامی و یەکلاکردنەوەیان پێ خۆشە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

