جێگری سەرۆکی هەرێم:تەئکید لە رەوایەتیی ماف و داواكارییەكانی گەلەكەمان دەكەینەوە
کوردستان 10:55 AM - 2025-08-25
PUKMEDIA
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی كوردستان لە ساڵیادی ئەنفالی بادیناندا، پەیامێک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت:"لەم یادە پڕ شکۆیەدا، جەخت لە رەوایەتیی ماف و داواكارییەكانی گەلەكەمان دەكەینەوە، ئومێدەوارم لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا نێودەوڵەتییەکاندا و پاڵپشت بە کۆدەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، فشارێکی بەهێز بخرێتە سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئەنفال و دووبارەنهبوونەوەی ئەنفالێکی تر".
دەقی پەیامەکە:
ئەمڕۆ 37 ساڵ تێپەڕ دەبێت بە سەر ئەنفال و جینۆسایدکردنی خەڵکی سڤیل و بێتاوانی ناوچەی بادیناندا، ئەم تاوانە دژ بە مرۆڤایەتیە درێژکراوەی ئەو زنجیرە تاوانانەبوو کە ڕژێمی بەعسی لەناوچوو لە چوارچێوەی پلان و نەخشەیەکی بۆ داڕێژراو بە مەبەستی لەناوبردنی نەتەوەی کورد، لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان ئەنجامیدا و لە چەند قۆناغێکی جیاجیادا هەزارەها ڕۆحی زیندووی لە پیر و مناڵ، ئافرەت و پیاو، بێ جیاوازیی و دوور لە هەستی مرۆڤایەتی، لە بیابانەکانی باشووری عێراقدا بێ ڕەحمانە زیندەبەچاڵ و کۆمەڵکوژ کرد.
هەمیشە کێشەکانی ئێمە لەگەڵ ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراقدا، لەسەر خاک و نیشتیمان و شووناسی نەتەوایەتیمان بووە، بە درێژایی مێژوو ڕەوایەتییان داوە بە ئازار و ئەشکەنجەدانی گەلی کورد و هەوڵدان بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای نیشتیمانەکەمان، لێرەدا ئەوەی گرنگە بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە شووناسی نەتەوەییمان پەرەپێدانی هەستی نەتەوایەتیی و بیروباوەڕێکی قووڵی نیشتیمانپەروانەیە بە گیانێکی کوردانە.
لەم یادە پڕ شکۆیەدا، جەخت لە ڕەوایەتیی ماف و داواكارییەكانی گەلەكەمان دەكەینەوە، ئومێدەوارم لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا نێودەوڵەتییەکاندا و پاڵپشت بە کۆدەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، فشارێکی بەهێز بخرێتە سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئەنفال و دووبارەنهبوونەوەی ئەنفالێکی تر.
لەم بۆنە پڕ ئازارەدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدان و ئەنفالکراوانی بادینان و گشت ئەو ناوچانەی کە بەر شاڵاوی بەدناوی ئەنفال کەوتوونە دادەنەوێنم، سڵاو لە کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانی ئەنفال و گشت شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریخوازی کوردستان بێت، هەمیشە لەگەڵتانین و جێگای شانازین بۆ کورد و کوردستان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
25ی8ی2025
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

