حزبە كوردستانییەكان پشتگیریی لەسەرۆك بافڵ دەكەن
کوردستان 04:07 PM - 2025-08-31
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
وەرگرتن و دەستبەكاربوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی هاوپەیمانیەتی رێكخراوی
سۆسیال دیموكراتەكان لە جیهانی عەرەبی بووەتە مایەی دڵخۆشی خەڵك و پارتە سیاسیەكان
و لەو چوارچێوەیەشدا بەشێك لە حزبە كوردستانیەكان لە پیرۆزباییەكانیان بۆ سەرۆك
بافڵ تاڵەبانی، وێڕای پیرۆزبایی پشتگیریی و پشتیوانی خۆیان دوپاتدەكەنەوە.
پیرۆزبایی بزوتنەوەی رزگاری دیموكراتی كوردستان
عەبدوڵڵا نازەنینی سكرتێری گشتی بزوتنەوەی رزگاری دیموكراتی كوردستان لە پەیامێكدا
وێڕای پیرۆزبایی، رایدەگەیەنێت ئەو پۆستە نەك هەر بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان،
بەڵكو بۆ سەرجەم كوردستانیان جێگەی شانازییە و كاریگەریی لەسەر داوا رەواكانی كورد
دەبێت لە سەكۆ نێودەوڵەتیەكان.
پیرۆزبایی پارتی نەتەوەیی كوردستان
جەبار میرزارۆستەمی سكرتێری پارتی نەتەوەیی كوردستان دەستنیشانكردن و هەڵبژاردنی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئەو ئەرك و بەرپرسیاریەتیە بە سەرەتایەكی ئەرێنی
دەبینێ لە پێشخستن و گرنگی كورد و یەكێتی و بەڵێنیش دەدەن كە تەواوی پارتە سیاسیەكان
پشتگیریی ئەو دەستكەوتە هەرێمی و نێودەوڵەتیە دەكەن.
پیرۆزبایی پارتی سەوزی كوردستان
ملكۆ بازیانی سەرۆكی پارتی سەوزی كوردستانیش لەگەڵ پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە
یەكێتی، هیوادەخوازێت بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەو ئەركە
گرنگە هەرێمیی و نێودەوڵەتیەدا سەركەوتوو بێت، چونكە جوڵە و كاریگەرییەكانی لە بەرژەوەندی
داخوازییەكانی نەتەوەی كورددا دەشكێتەوە.
پیرۆزبایی بزووتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی:
بیرۆن عومەر فەتاح سکرتێری بزووتنەوەی
چاکسازیی نیشتمانی وێڕای پیرۆزبایی لەسەرۆک بافڵ، رایدەگەیەنێت: وەرگرتنی ئەو
بەرپرسیارێتییە جیهانییەی بەڕێزتان دەستکەوتێکی گرنگی سیاسی و جیهانییە بۆ
گەلەکەمان و دەکرێت پشتیوانی زیاتری دۆستەکانمان بۆ گەلەکەمان مسۆگەر بکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

