پرۆسەی نوێکردنەوە و بەئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک دەبێت بە پارە
کوردستان 10:26 AM - 2025-09-01
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی خۆراک
فۆڕمى ئەلکترۆنى خۆراک
بڕیارە سەعات 12:00ی ئەمشەو، پرۆسەی نوێکردنەوە و بەئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک کۆتاییبێت، بهڕێوهبهری پسوڵهی خۆراكی سلێمانی-یش دەڵێت:" تا ئێستاش لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عیراقەوە ئاگادار نەکراوینەتەوە کە وادەکەی درێژ دەکرێتەوە یاخود نا".
ئاراس محهمهد بهڕێوهبهری پسوڵهی خۆراكی سلێمانی بەوێبسایتی
رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: پرۆسەی نوێکردنەوە و بەئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک تاوەکو سەعات 12ی
ئەمشەو بەردەوام دەبێت، تا ئێستاش لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عیراقەوە ئاگادار
نەکراوینەتەوە کە وادەکەی درێژ دەکرێتەوە یاخود نا، هاوکات دیار نییە کەی خێزان
دەتوانێت منداڵ بخاتە سەر فۆڕمی خۆراکەکەی.
راشیگەیاند: ئەگەر وادەی بەئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک درێژنەکرێتەوە،
ئەوا پێویستە هاووڵاتیان بە پارە فۆڕمەکانیان پڕ بکەنەوە، کە بۆ هەر هاووڵاتییەک
10 هەزارە و بڕی هەزار دیناری زیادەشی خراوەتە سەر بۆ دروستکردنی نەخۆشخانە و
خوێندنگە، بەمەش بڕی پارەکە دەبێت بە 11 هەزار دینار و لەڕێگەی کارتی بانکییەوە دەدرێت.
بهڕێوهبهری پسوڵهی خۆراكی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لەو
هاووڵاتیانە دەکەین کە تا ئیستا فۆڕمەکەیان پڕنەکردووەتەوە، ئەم دەرفەتە لەدەستنەدەن
و تا سەعات 12:00ی ئەمشەو پسووڵەی خۆراکەکەیان بە ئەلیکترۆنی بکەن.
نزیکەی سێ مانگە پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک لە هەرێمی
کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عیراق دەستپێکردووە و چەند جارێکیش پرۆسەکە درێژکراوەتەوە،
کۆتا وادەش بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە سەعات 12:00ی ئەمشەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

