سەرۆككۆمار: عیراق پابەندی پەیوەندیی دۆستانەیە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە
عیراق 03:11 PM - 2025-09-02
راگەیاندنی سەرۆككۆماری عیراق
پێشوازی سەرۆككۆمار لە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییە عەرەبی و بیانییە باوەڕپێكراوەكانی عیراق
د.لەتیف جەمال رەشید، سەرۆككۆماری عیراق، ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئەیلوولی 2025 لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە سەرۆكی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییە عەرەبی و بیانییە باوەڕپێكراوەكان لە عیراق كرد.
لە سەرەتای دیدارەكەدا سەرۆككۆمار بەخێرهاتنی باڵیۆزانی میوانی كرد و ئاماژەی بەوەدا كە ئەو سەقامگیرییەی عیراق لە ئاستی ئەمنی و سیاسی و ئابووریدا بەدیهاتوە، یارمەتیدەر بوو لەئاراستەكردنی هەوڵەكان بەرەو ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان و نوێكردنەوەی ژێرخانی ئابووری، هەروەها دەستەبەركردنی ئاسانكاری و پاڵپشتی بۆ پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە بوارە جیاوازەكاندا.
سەرۆككۆمار دووپاتی كردەوە كە هەڵبژاردنی پەرلەمان لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت، هەروەها سەرۆكایەتی كۆماریش لە نزیكەوە بەدواداچوون بۆ ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆن دەكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد و دادپەروەرانە، روونیشی كردەوە كە سەرۆكایەتی كۆمار، لە چالاكییەكانیدا هانی بەشداری فراوانی هاووڵاتییان لە هەڵبژاردن و هەڵبژاردنی نوێنەرەكانیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دەدات، ئاماژەی بەوەشكرد كە عیراق شانازی بەو ئەزموونە دیموكراسییە دەكات كە لە ساڵی 20023 ەوە، گەلەكەمان پیادەی دەكات لە پڕۆسەی گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵاتدا، هاوكات سەرۆك كۆمار باسی لەڕۆڵی سەرۆكایەتی كرد لە ئازادكردنی زیاتر لە (23) هەزار دەستگیركراو كە سزاكانیان تەواو بووە، هەروەها بەدواداچوون بۆ كارەكانی ئەو لیژنانەی بەرپرسیارن لە جێبەجێكردنی یاسای لێبوردنی گشتی.
سەرۆككۆمار جەختی لە پابەندبوونی عیراق كردەوە لە بنیاتنانی پەیوەندیی ئەرێنی دۆستایەتی و هاوكاری لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەكە و جیهان، بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بكات و سەروەری نیشتمانی بپارێزێت و بەڕێزیان پێزانینی خۆی بۆ هەوڵی باڵیۆزەكان لە پتەوكردنی پەیوەندییەكان و پەرەپێدانی هاوكاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان عیراق و وڵاتەكانیان دەربڕی كە هاوكاربوون لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی دۆستایەتی و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
هەروەها لە دیدارەكەدا كۆمەڵێك بابەتی نێودەوڵەتی جێی بایەخی هاوبەش و دیارترینیان پرسی فەڵەستین تاوتوێ كران، سەرۆككۆمار پشتیوانیی پتەوی عیراقی بۆ گەلی فەلەستین و رەتكردنەوەی تەواوی دەستدرێژی دژیان دووپاتكردەوە و جەختیشی لە پێویستی هەڵوێستێكی پتەوی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردەوە كە كۆتایی بە هەموو پێشێلكارییەكان بەرامبەر فەلەستینییەكان بهێنێت و مافی تەواویان دەستەبەربكرێت بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان، لە بەرامبەردا سەرۆكی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییە عەرەبی و بیانییەكان ستایشی ئەم جۆرە دیدارە گرنگانەیان كرد، لەڕوونكردنەوەی دیدگای عیراق لەسەر كۆمەڵێك بابەتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و هیوای سەركەوتنیان بۆ عیراق خواست لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو، كە دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ئەزموونی دیموكراسی و بەدیهێنانی خواستەكانی گەلی عێراق، هەروەها باڵوێزەكان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆك كۆمار لە پابەندبوونی بە پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانە و هاوكاری هاوبەش دەربڕی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

