سەرۆک بافڵ: هەر هەنگاوێک لەخزمەتی خەڵکدا بێت یەکێتی پشتیوانی دەکات
عیراق 08:12 PM - 2025-09-02
راگەیاندنی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
پێشوازی سەرۆك بافڵ لە موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كرد.
موحسین مەندەلاوی پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموكرات لە جیهانی عەرەبی. هەروەها لە دیدارەكەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرایەوە بۆ كاركردنی پێكەوەیی و یەكخستنی هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و بەردەوامی هەماهەنگی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەكان لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی وڵات.
تاوتوێكردنی دۆخی سیاسیی عیراق و كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكان بوو، هەردوولا لەسەر پابەندبوون بە رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا هاوڕابوون.
سەرۆك بافڵ رایگەیاند، هەر هەنگاو و پرۆژەیەك لە خزمەتی خەڵكە خۆشەویستەكەماندا بێت، یەكێتی لەگەڵیدا دەبێت و بە پێكەوەیی و هاوبەشی دەتوانین بەسەر ئاڵنگارییەكاندا زاڵبین.
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق پشتگیریی بۆ سەرخستنی هەموو ئەو هەوڵ و هەنگاوانە دەربڕی كە بۆ چەسپاندنی یاسا و پاراستنی ئاسایش و ئارامی هاونیشتمانییان لە سلێمانی دەدرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

