مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری: تەقەكردن لە هێمن مامەند پیلانێكی ترسنۆكانەی شكستخواردوە
کوردستان 10:30 PM - 2025-09-02
PUKMEDIA
مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری
مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەكێتی وێڕای بە توندی ئیدانەكردنی تەقەكردن لە رۆژنامەنووس هێمن مامەند، رایگەیاندووە: هەر مەرامێك بۆ تیرۆكردنی ناوبراو پیلانێكی ترسنۆكانەی شكستخواردوەو داوا لە دەزگا ئەمنییەكان دەكەین لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم رووداوە بكەن و ئەنجامدەری ئاشكرابكەن و رووبەڕووی یاسای بكەنەوە.
مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەبارەی تەقەكردن لە رۆژنامەنووس هێمن مامەند، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: بە توندی ئیدانەی تەقەكردن لە رۆژنامەنووس هێمن مامەند دەكەین ، هەر مەرامێكیش بۆ تیرۆكردنی ، پیلانێكی ترسنۆكانەی شكستخواردوەو بە هەمووشێوەیەك رەتیدەكەینەوە .
راشیگەیاندووە: وێڕای ئەوەی هیوای زووچاكبوونەوە بۆ هاوپیشەو رۆژنامەنووس هێمن مامەند دەخوازین ، داوا دەكەین لە دەزگا ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم رووداوە بكەن و ئەنجامدەری ئاشكرابكەن و رووبەڕووی یاسای بكەنەوە .
ئاماژەی بەوەشكردووە: دڵنیاشین لە تواناو هەوڵی دەزگا ئەمنییە پەیوەندی دارەكان ، وەك هەمیشە چۆن لە دۆزینەوەی تاوانباران سەلماندویانە سلێمانی شارێكی ئارامە بۆ رۆژنامەنووسان و ئەهلی قەڵەم و خەڵكە خۆشەویستەكەمان ، لەم كەیسەشدا سەركەوتوودەبن لە دۆزینەوەی بكەرانی .
مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەكێتی دووپاتیشی كردووەتەوە ، راگەیاندنی یەكێتی وەك هەمیشە پەرۆش و دەربەستی رەخساندنی زیاتری ئازادی رادەڕبڕین و ژینگەیەكی لەبارە بۆ كاری میدیایی لە وڵاتەكەماندا .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

