نزیکەی 5 ملیۆن کەس لەهەرێم فۆڕمی خۆراکی ئەلکترۆنییان پڕکردووەتەوە
کوردستان 11:08 AM - 2025-09-03
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی خۆراک
فۆڕمى ئەلکترۆنى خۆراک
پرۆسەی
نوێکردنەوە و بەئەلکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراک کۆتاییهات و بهڕێوهبهری پسوڵهی
خۆراكی سلێمانی-ش دەڵیت:" تا ئێستا 86٪ی هاووڵاتیان لەسەرجەم پارێزگاکانی
هەرێم فۆڕمی خۆراکەکانیان کردووە بە ئەلکترۆنی کە دەکاتە 4 ملیۆن و 652 هەزار و
283 کەس".
ئاراس محهمهد
بهڕێوهبهری پسوڵهی خۆراكی سلێمانی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: تا ئێستا 86٪ی هاووڵاتیان لەسەرجەم پارێزگاکانی
هەرێم فۆڕمی خۆراکەکانیان کردووە بە ئەلکترۆنی کە دەکاتە 4 ملیۆن و 652 هەزار و
283 کەس، لەژمارەیەش ملیۆنێک و 741 هەزار و 907 کەسیان لەپارێزگای
هەولێرن کە دەکاتە 88٪ و ملیۆنێک و 704 هەزار و 828 کەسیان لە لەپارێزگای سلێمانین
کە دەکاتە 87٪ و ملیۆنێک 102هەزار و 774 کەسیان لە پارێزگای دهۆکن کە دەکاتە 83٪ و
102هەزار و 774 کەسیان لە پارێزگای هەڵەبجەن کە دەکاتە 89٪ کەس.
وتیشی: ئەو
هاووڵاتییانەی پرۆسەکەیان ئەنجامنەداوە و خۆیان تۆمارنەکردووە، بەشەخۆراکەکانیان
دەبڕدرێت، بەڵام لە کاتی چالاککردنەوەی بەرنامەکەدا دەتوانن خۆیان تۆماربکەن،
ئەوەش بە مەرج دەبێت و قەرەبووی بەشەخۆراکە فەوتاوەکانیشیان ناکرێتەوە.
بهڕێوهبهری پسوڵهی خۆراكی سلێمانی راشیگەیاند: لەکاتی
چالاککردنەوەی بەرنامەکەدا، پێویستە هاووڵاتیان بە پارە فۆڕمەکانیان پڕ بکەنەوە،
کە بۆ هەر هاووڵاتییەک 10 هەزارە و بڕی هەزار دیناری زیادەشی خراوەتە سەر بۆ
دروستکردنی نەخۆشخانە و خوێندنگە، بەمەش بڕی پارەکە دەبێت بە 11 هەزار دینار و
لەڕێگەی کارتی بانکییەوە دەدرێت.
نزیکەی سێ مانگە
پرۆسەی بەئەلکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی
عیراق دەستپێکردووە و چەند جارێکیش پرۆسەکە درێژکراوەتەوە، کۆتا وادەش بۆ
پڕکردنەوەی فۆرمەکە سەعات 12:00ی رۆژی 1ی9ی2025 بوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

