سیستمی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی دەگۆڕێت
عیراق 07:57 PM - 2025-09-05
PUKMEDIA
کارتی نیشتمانی
وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە سەرەتای ساڵی نوێ-وە سیستمێكی نوێ بۆ دەرهێنانی كارتی نیشتمانی دەخاتەكار، كە تێیدا دەتوانرێت منداڵ دەستبەجێ دوای لەدایكبوونی كارتی نیشتمانی بۆ دروستبكرێت.
ئەحمەد حەدید بەڕێوەبەری رەگەزنامە و زانیاریی شارستانیی عیراق رایگەیاند: لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە سیستمێكی نوێ بۆ دروستكردنی كارتی نیشتمانی كاریپێدەكرێت و تێیدا بەشی وردبینی ناوەندی كارا دەكرێت، كە توانای وردبینكردنی مامەڵەی سەرجەم فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی هەیە و ژمارەیان 328 فەرمانگەیە، لەگەڵ 21 بەشی تۆماركردنی ناوەندی و هەشت نووسینگە لە باڵیۆزخانەی عیراق.
ئەوەشی خستەڕوو، لە سیستمە نوێیەكەدا خزمەتگوزاری و ئاسانكاری زیاتر بۆ هاووڵاتییان دەستبەردەكرێت، هەروەها تێیدا دەتوانرێت لەدوای لەدایكبوونی منداڵ دەستبەجێ كارتی نیشتمانی بۆ دروستبكرێت، پێچەوانەی سیستمی ئێستا، كە ناتوانرێت كارتی نیشتمانی بۆ منداڵانی خوار 12 ساڵ دەربهێنرێت.
بەڕێوەبەری رەگەزنامە و زانیاریی شارستانیی عیراق راشیگەیاند: بەپێی دوایین ئامار، تاكو رۆژی 1ی ئەیلول 46 ملیۆن و 241 هەزار و 111 هاوڵاتی كارتی نیشتمانییان بۆ دروستكراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

