خانمی یەکەمی عیراق: ژنان پێشەنگی بەرخودانن
عیراق 06:18 PM - 2025-09-06
نوسینگەى راگەیاندنى خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمى یەکەمى عیراق
وێنەیەکى کۆبوونەوەکەى خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەگەڵ ژمارەیەک لە ژنانی کورد
لەمیانی پێشوازیکردنی لە ژمارەیەک لە ژنانی کورد، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئاماژەی کرد، بەڕۆڵی چالاکانەی ژنان لەپشتیوانی کۆمەڵگە و پاراستنی ناسنامەی نیشتمانی و نەتەوەیی.
لەو دیدارەدا کە سکرتێری یەکێتی ژنانی کوردستان و نوێنەرانی کۆمسیۆنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و کۆنگرە ستار و ژمارەیەک لە چالاکوانانی بواری داکۆکیکردن لەمافەکانی ژنان ئامادەیبون، خاتوو شاناز رایگەیاند، بەپەرتەوازەیی ناگەین بەهیچ کام لە مافەکانمان و پێویستە لەمەسەلە نەتەوایەتیەکانیشدا یەک بین و پشتی یەک بەرنەدەین.
وتیشی: سەرەڕای ئەو بارگرانییەی کە بەسەریاندا سەپێنراوە، ژنان نەک هەر کۆڵیان نەدا، بەڵکو بوونە هێزێکی پێشەنگ لە بەرخۆدان و گۆڕانکاریدا و نموونەی ئازایەتی و ئیرادە لە سەرانسەری جیهاندا.
باس لەوەش کرا: کە پێشبینیکردنی ئایندەی خەباتی ژنانی کورد پەیوەستە بە هەلومەرجی سیاسی و گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی و پێشهاتە ناوچەییەکان، جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، کە ژنانی کورد دەتوانن بە پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوەکانی مافی ژنان لە وڵاتانی تر، خەباتی خۆیان بەهێزتر بکەن.
هەر لەدیدارەکەدا تاوتوێی چالاکیەکانی کۆنگرەی ژنان و راسپاردەکانی کۆنگرەی هاوپەیمانی سۆشیال دیموکرات کرا، کەلەرۆژانی 27 تا 30 ی ئاب لەسلێمانی بەسترا.
سەبارەت بەگۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە و پەرەسەندنەکانی دۆخەکە، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند: دەبێ لەئاست جموجوڵ و بزاوتی سیاسی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا ژنی کورد رۆڵی خۆی ببینێت و لەئاستیدا پەرە بە خەباتی سیاسی خۆی بدات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

