بڕیارێکی ئۆپیک پڵەس نرخی نەوت بەرزدەکاتەوە
جیهان 09:13 AM - 2025-09-09
PUKMEDIA
نرخی نەوت
ئەمڕۆ 9ی9ی2025، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، دوای
ئەوەی رێکخراوی ئۆپێک پڵەس بڕیاریدا بەرهەمهێنان بەڕێژەی کەمتر لەوەی بەشداربووانی
بازاڕ چاوەڕوانیان کردبوو بەرزبکاتەوە ، هاوکات نیگەرانییەکان لە بارەی
توندکردنەوەی سزا بەسەر وزەی روسیادا بەردەوامی هەبوو.
لە بازاڕەکاندا
بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 22سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 66دۆلار و 24سەنت،
هاوکات نەوتی خاوی تەکساس بە ڕێژەی0.39% بەرزبووەوە و گەیشتە 62دۆلار و 50سەنت.
هەشت ئەندامی
ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس کە ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) و
هاوپەیمانەکانی لەخۆدەگرێت، ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی
نەوت بە ڕێژەی 137هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کە لە مانگی تشرینی یەکەمەوە
دەستپێدەکات، ئەمەش بە شێوەیەکی بەرچاو کەمترە لە زیادبوونی مانگانەی رێکخراوەکە،
چونکە لە مانگەکانی ئەیلول و ئاب نزیکەی 555 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بوو، هەروەها
بۆ مانگەکانی تەمموز و حوزەیران 411 هەزار بەرمیل بەرمیلی رۆژانە بوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

