ئیسرائیل بۆ هاوپەیمانەكانی واشنتنیش هێڵی سووری نییە
عیراق 02:26 PM - 2025-09-10
France 24
هێرشی مووشەكیی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت
رۆژنامەی ئەلعەرەبی ئەلجەدید لەنوێترین راپۆرتیدا مەترسییەكی گەورە لەسەر عیراق ئاشكرا دەكات، كە ئەویش گەیشتنی مووشەكەكانی ئیسرائیلە بۆ بەغدا.
رۆژنامەكە لەراپۆرتێكدا باسی لەوە كردووە: هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر پایتەختی قەتەر نیشانەی ئەوەیە ناتانیاهۆ هیچ هێڵێكی سوری نییە و تەنانەت هێرش دەكاتە سەر هاوپەیمانەكانی واشنتنیش، بۆیە پێدەچێت دوای دەوحە نۆرەی بەغدا بێت و مووشەكەكانی ئیسرائیل روو لە عیراق بكەن.
لەراپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە: واشنتن دەیەوێت تەواوی هەژموونی خۆی بەسەر وڵاتانی عەرەبیدا بسەپێنێت و بۆ ئەو مەبەستەش ئیسرائیل بەكاردەهێنێت، ئەگەر بێت و هەر وڵاتێكی عەرەبیش بچێتە بەرەی دژ بە ئیسرائیلەوە ئەوا ناتانیاهۆ بازنەی دوژمنایەتییەكەی فراوانتر دەكات و دەست لەهیچ وڵاتێك ناپارێزێت، بۆیە پێویستە بەزووترین كات بەرپرسانی عیراق بە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەمریكا بچنەوەوە و رێگری لە هێرشی ئیسرائیل بكەن.
لەلایەكی دیكەوە بە گوێرەی میدیا ئیسرائیلییەكان، بەر لە دوو رۆژ ئیسرائیل هەڵدانی مانگێكی دەستكردی نوێی سیخوڕیی بەناوی "ئاسۆی 19" راگەیاند، مانگە دەستكردەكە، كە دوای جەنگی 12 رۆژە لەگەڵ ئێران رەوانە كرا، دەستی بە رەوانەكردنی داتای سەرەتایی كرد و رووبەڕووی تاقیكردنەوە بوویەوە، پاشان كارپێكردنی دەگوازرێتەوە بۆ یەكەی هەواڵگریی بینراو و جیۆگرافی لە سوپای ئیسرائیل.
لەو بارەوە، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، مانگە دەستكردەكە تەیاركراوە بە تەكنەلۆجیای راداری پێشكەوتوو كە رێگە دەدات بە چاودێریكردن بە بەردەوام بۆ ماوەی 24 كاتژمێر لە هەموو هەلومەرجێكدا، تەرخان كراوە بۆ فراوانكردنی چاودێری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێوانیاندا عیراق، ئێران، یەمەن، میسر، سووریا و توركیا.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت لە دوانیوەڕۆی 9ی ئەیلولی 2025دا ئیسرائیل بەبەكارهێنانی 10 فڕۆكەی جەنگی هێرشی كردە سەر چەند بەرپرسێكی ح-ەم-اس لە باڵەخانەیەكی ناوچەی كەتارای دەوحەی پایتەختی قەتەر و بەم هێرشەشی تەواوی وڵاتانی عەرەبی شۆك كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

