نیپاڵ لەگەڵ توندترین قەیرانی سیاسییدا دەجەنگێت
جیهان 11:08 AM - 2025-09-11
Prabin Ranabhat/AFP/Getty Images
راپهڕینی نیپاڵ
نیپاڵ لەگەڵ یەكێك لە توندترین قەیرانە سیاسییەكانیدا دەجەنگێت، كە بەهۆی ناڕەزایەتییەكانەوە حكومەت رووخا و سەرۆكوەزیرانی نیپاڵ، دەستی لەكاركێشایەوە، لەلایەكی دیكەوە قەدەغەی هاتووچۆی گشتی راگەیەندراوە و سوپا هەوڵی كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە دەدات.
خۆپیشاندان لەسەر قەدەغەكردنی سۆشیال میدیا و گەندەڵی حكومەت دەستیپێكرد
ناڕەزایەتییەكان لە 8ی ئەیلولی 2025ەوە دەستیپێكرد، كاتێك حكومەت قەدەغەكردنی پلاتفۆرمە كانی سۆشیاڵ میدیای سەپاند، لەوانە فەیسبووك، یوتیوب، ئێكس و ئینستاگرام، ئەم هەنگاوە كاردانەوەی دەستبەجێی لێكەوتەوە، بەتایبەتی لەلایەن گەنجانەوە، كە وەك پێشێلكردنی ئازادی دەربڕین سەیریان دەكرد، ناڕەزایەتییەكان بە خێرایی لە خۆپیشاندانی ئاشتیانەوە بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژانە پەرەیان سەند، پۆلیس گازی فرمێسكڕێژ و فیشەكی لاستیكی و لە هەندێك حاڵەتدا تەقەمەنی بۆ بڵاوەپێكردنی قەرەباڵغی بڵاوكردەوە. تا 10ی ئەیلول ژمارەی كوژراوان گەیشتە 31 كەس و زیاتر لە هەزار كەسیش بریندار بوون.
سەرۆك وەزیران دەستی لەكاركێشایەوە
لە بەرامبەر زیادبوونی فشار و نائارامییە بەرفراوانەكاندا، سەرۆكوەزیرانی نیپاڵ كەی پی شارما ئۆلی لە 9ی ئەیلول دەستی لەكاركێشایەوە، دوای دەستلەكاركێشانەوەشی، ئۆلی پەنای بۆ سەربازگەیەكی سوپا لە شاری شیڤاپوری لە بودانیلكانتا برد، بەڵام خۆپیشاندەران بەردەوام بوون لە خۆپیشاندانەكانیان و باڵەخانە سەرەكییەكانی حكومەتیان كردە ئامانج، لەوانە پەرلەمانی فیدراڵی، دادگای باڵا و شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆك و سەرۆكوەزیران، كە بەشێكی زۆریان ئاگریان تێبەردرا.
هەوڵی سوپا بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە
بۆ دامركاندنەوەی توندوتیژییە پەرەسەندووەكان، سوپای نیپاڵ لە كاتماندۆ و شارە گەورەكانی دیكە جێگیركرا، قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرانسەری وڵاتدا سەپێندرا و فەرمانە قەدەغەكراوەكان تا سەعات 6ی بەیانی رۆژی دواتر درێژكرانەوە، سەربازەكان لە شوێنە ستراتیژییەكان جێگیركرابوون، لەوانە بارەگا حكومییەكان و شوێنە گرنگ و هەستیارەكان.
بانگەواز بۆ سەركردایەتی كاتی
خۆپیشاندەران پێشنیاری سوشیلا كاركییان كردووە وەك سەركردەیەكی كاتیی، بەپێی زانیارییەكان، كاركی كاندیدكردنی قبوڵكردووە، هەرچەندە گفتوگۆكان سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی راگوزەر بەردەوامن، سوپای نیپاڵیش لە گفتوگۆدایە لەگەڵ سەركردەی خۆپیشاندەرەكان بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ وڵات.
نائارامی بەردەوام و داهاتوویەكی نادیار
تا ئەمڕۆ 11ی سێپتەمبەر دۆخەكە بە ناسەقامگیری ماوەتەوە، لە كاتێكدا جێگیركردنی سوپا و سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ هێور بوونەوەیەكی كاتیی هێناوەتە ئاراوە، بەڵام گرژییەكان هێشتا ماون، خۆپیشاندەران داوای چاكسازی سیستماتیك دەكەن بۆ چارەسەركردنی پرسەكانی گەندەڵی و نایەكسانی ئابووری و پێدانی مافەكانیان، هەربۆیە رۆژانی داهاتوو بە رۆژانی یەكلاكەرەوە دادەنرێن بۆ نیپاڵ.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

